دووری ئەو هۆتێلەی کاک خالد مشعل و کاک ئیسماعیل هەنیەی فاسد و گەندەڵ و فیتنەچی تێدا نیشتەجێیە تەنها ٣٣ کیلۆمەترە لەگەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ، جورجە کۆر، ئەبو عوبەیدە، هاتە دەرەوە و بە گەلی ئوردنی گوت دژی حکومەتی ئوردون وەرنە سەر شەقام!
دوێنێ خالد مشعل هاتە دەرەوە و بە مەغریبیەکانی گوت دژی ڕژێمەکەتان وەرنە سەر شەقام!
پێش ئەوە ئیسماعیل هەنیە گەلی میسری لە دژی سیسی هان دا!
پێش ئەوە و تا ئەمڕۆش هاندان لە دژی شازادەی سعودیە هەیە و داوای بەکارهێنانی کارتی نەوت لە سعودیە دەکرێت!
تێبینی ئەوە دەکەیت کە سەرنجیان لەسەر ئەم چوار وڵاتەیە؟ میصر ئوردن مەغریب سعودیە.
بۆ داوا لە ئیران و تورکیا و سوریا و لیبیا و جەزائیر ناکەن؟!
بۆچی داوا ناکەن قەتەر غازەکەی لە ئەوروپییەکان و ئەمریکا ببڕێت بۆ فشار؟
سەرنج بدەن بە خەڵکی قەتەریان نەگوتووە و ناڵێن دژی ڕژێمەکەت وەرنە سەرشەقام، یان لانیکەم داوای ئەوە بکەن کە خەڵکی قەتەر بچنە بەردەم سەربازگەی ئەمریکا لە دۆحە. وە لەبەر ئەوەی پارەکانیان و کۆشک و پڕۆژەکانیان لێیە، منداڵ و نەوەکانیان لێی دەژین. تەنها بە چاکە باسیان دەکەن.
ئەگەر یەکێکیان هەوڵی هاندانی قەتەرییەکان بدات دژی بنەماڵەی دەسەڵاتدار، شەوەکە لە کۆشکەکەی خۆی لە دۆحە بەسەر نابات.
تەحەدای مشعل، هەنیە، یان ئەبو عوبەیدە دەکەم بە قەتەرییەکان بڵێت وەرنە سەر شەقام و لەبەردەم بنکەی ئەلعودەیدی ئەمریکی لە دەوحە خۆپیشاندان بکەن؟ بۆچی نا، چی ڕێگریان لێدەکات؟
بەڕێزان ئەمە ئەو دوورییەیە کە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرکردەکانی حەماس لە بنکەی ئەمریکی لە دۆحە جیا دەکاتەوە.
شتەکان ڕوونن! پڕۆژەیەک هەیە بۆ تێکدانی هەندێک وڵات و ئامرازەکەش ئەلجەزیرە لە ڕێگەی هاندانی ڕۆژانە و چالاککردنی شانەکانی ئیخوان کە لەم وڵاتانەدا دەژین بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی و چوونە دەرەوە لە خۆپیشاندان.
تا ئەو خۆپیشاندانانە گەشە دەکەن بۆ ئاژاوە و ناسەقامگیری. وە ئەوەی تریش دەزانن.
گرنگییەکی زۆر بەم وێنەیە بدەن. بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەوان تەنها بریکارن. خزمەت بە ئەجێندای تێکدەرانە دەکەن. بڕۆن سەیری ئێرلەندا بکەن، کە لەلای خۆی خەلکەکەی پشتیوانی فەلەستینیەکان بوون.