شەوێک ئۆتۆمبێلی پیاوێک تێک دەچێت و لە دەرگای ماڵی پیرەژنێکی تەمەن ٧٨ ساڵی دەدات. داوای مۆڵەتی لێکرد بۆ ئەوەی پەیوەندی تەلەفۆنی بکات. دوای ئەوەی پەیوەندییەکەی تەواو کرد، سەیری چەندین تابلۆی هونەری کرد کە بە دیوارەکەوە هەڵواسرابوون و سەرسامی و سەرسوڕمانی خۆی بەوان دەربڕی.
پیاوەکە پرسی و سەری سوڕما لە وێنەکێشانەکەی و لە داپیرەی پرسی کێ ئەو تابلۆیانەی کێشاوە؟
داپیرە وەڵامی دایەوە: من!
پیاوەکە لێی پرسی ئایا هەوڵی داوە تابلۆکانی لە پێشانگای هونەریدا نمایش بکات؟!
ئەویش وتی: نەخێر! هاوسەری کۆچکردووەکەم پێی وتم کە من تەنها بۆ ماڵ و پەروەردەکردنی منداڵ شیاوم. کاتێک گەنج بووم باوەڕم بە هاوسەرەکەم هەبوو. من ناکۆک نەبووم لەگەڵیدا بۆ ئەوەی ماڵم تێکنەچێت. بەڵام بەردەوام بووم لە خۆشەویستی وێنەکێشان و ڕێنماییەکانی ئەوم جێبەجێ دەکرد کە تەنها بۆ خۆم وێنە بکێشم.
پیاوەکە پێی وت: ئایا ڕێگەم پێدەدەیت هەندێک لە تابلۆکانت وەربگرم و پیشانی کۆمەڵێک پسپۆڕ و ڕەخنەگر و خاوەن گەلەریەکان بدەم؟ بۆ داپیرە گرنگ نەبوو، بۆیە ڕازی بوو. ئەو سەرسوڕهێنەرەی کە ژیانی گۆڕی
تابلۆکان فرۆشی سەرسوڕهێنەریان بە سەدان هەزار دۆلار بەدەستهێنا و لەناکاو پیرەژنەکە، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بوو بە یەکێک لە هونەرمەندە بەناوبانگەکان و وەک هونەرمەندێکی دیار دەژیا. یەکێک لە تابلۆکانی لە ساڵی ٢٠٠٦ بە بڕی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار فرۆشرا. ئەمڕۆ تابلۆکانی وەکو کۆکراوە لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس و پلازا لە نیویۆرک نمایش دەکرێن.
ئەو داپیرە ناوی ئانا ماری ڕۆبەرتسۆن مۆزێ یە کە بە داپیرە مۆزێ ناسراوە. دەبێت چەند داپیرەی وەک مۆزێ لە کوردستان هەبن کەوا رۆژانیک خەونێکیان هەبووە بەڵام هەر لە گەنجیەوە خۆیان و بەهرەکانیان تەسلیمی رووباری داب و نەریتی کۆمەلگە کردووە.