لەسەر دڵسۆزی لەکار

لەسەر دلسۆزی لە کار و معامەلەنەکردن لەگەڵ خودا، ئەوەی زۆرێک لە ئێمە دەیکات، وەک ئەوەیە کرێکاری بۆ خودا بکات و دواتر چاوەڕێی حەقدەستی ڕۆژانەکەی بێت.

لەوەش خراپتر کەسانێک وادەزانن پاسپۆرتی بەهەشتیان لە گیرفانە ئەگەر نوێژ بکەن و ڕۆژوو بگرن. بەو پاسپۆرتەش دەرگای قۆڵبرین بۆ خۆیان واڵا دەکەن.

ئاشەوانێک بە ناوی مام کریم ڕۆژانە لە ڕێگای شوێنی کارەکەیدا بە لای مزگەوتێکدا تێدەپەڕی. بەهۆی ئەوەی ئاشەوانێکی زۆر دڵسۆز بوو لە کارەکەی و نەیدەهێشت دڵی یەک کەس لێی بڕەنجێت نەکا ماڵێک بەبێ نان بمێننەوە، هەرگیز کاتێکی نەبووە بچێتە ژوورەوە و بەشداری نوێژی بەجەماعەت بکات. بەڵام هەمیشە کاتێک بەلای مزگەوتەکەدا تێدەپەڕی، شتێکی دەگوت:

"پەروەردگار، کەریم لێرەیە."

خەڵکی دەوروبەری هەمیشە دەیانگوت , خودا هەرگیز لەگەڵی نابێت. هەرگیز ناچێتە مزگەوت بۆ ئەوەی بەو شێوەیەی کە پێویستە نوێژەکانی بکات و ئەجری نوێژی بە جەماعەتی پێبگات.

لە کۆتاییدا مام کریم لە تەمەنی پیری نزیک بووەوە و ڕۆژێک کۆچی دوایی کرد. مام کەریم لە ڕێگەی سەرقەبران گوێی لە دەنگێکی زێڕین بوو کە لە پرسەکەیدا تێپەڕی. مەلەکوتێکی ئاسمان وتی:

"مام کەریم، پەروەردگار لێرەیە"

لینکی پۆست

لەسەر ڕاوێژکارە کاوێژکارەکان