بەڕێزان، قەت بینیوتانە کەس باسی ئەو دایک و باوکانە بکات کە لەلایەکەوە سەرکەوتوون لەکارەکانیان و لەلایەکی ترەوە منداڵێک یاخود زیاتر ئۆتیزمیان هەیە؟ لێرەوە سڵاو بۆ ئەو بەرێزانە! من یەکیک لەو باوکانە دەناسم و هەرکاتێک دەیبینم خۆم وەک کورتەباڵایەکی بێچارە دێتە پێش چاو. ئەو چیرۆکەی خوارەوەش چیرۆکی دایکێکە لەگەڵ منداڵە ئۆتیزمەکەی کەوا چۆن نەیهێشتووە بکەوتە ناو شەپۆلی کۆمەڵگەیەکی بێ بەزەیی:
"کریستین بارنێت"...دایکێک قەدەر هەڵیبژارد لە فراوانترین دەرگاکانیەوە بچێتە ناو مێژووەوە، بە تەواوی قسەی شارەزایان لەبارەی جاکۆبی کوڕەکەیەوە پشتگوێ خست. ملکەچی غەریزەی خۆی بوو وەک دایکێک، و بەدرێژایی ساڵان گەیشتە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر بۆئەوەی بیسەلمێنێت کە "بەهەشت هەندێک جار لە مێشک و دڵی دایکاندا دەدۆزرێتەوە".
پزیشکەکان بە ئاشکرا ڕایانگەیاند کە جاکۆب لە تەمەنی دوو ساڵیدا تووشی ئۆتیزم بووە، و ڕایانگەیاند کە تا کۆتایی ژیانی ناتوانێت قسە بکات. بەڵام بارنێت تاقیکردنەوەی لەسەر بەرنامەکانی پەروەردەی تایبەت و شێوازە چارەسەرییەکان کرد کە ئامانجیان چارەسەرکردنی سنوورەکانی بوو. کاتێک مامۆستاکان پێیان وت هیچ هیوایەک نییە، یاخی بوو و ڕێگای خۆی گرتەبەر.
لە تەمەنی ٩ ساڵیدا جاکۆبی ئۆتیزم دەستی کرد بە کارکردن لەسەر تیۆرێکی ڕەسەن لە فیزیای ئەستێرەیی کە شارەزایان پێیان وایە ڕەنگە ڕۆژێک بێت بیخاتە ڕیزەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ، لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا بوو بە توێژەرێکی مووچەخۆر لە فیزیای کوانتەمدا. بەڵام چیرۆکی گەشتەکەی کریستین لەگەڵ جەیک هێندەی تر سەرنجڕاکێشە چونکە عەقڵێکی نائاسایی خەریک بوو بەهۆی رای هەڵەی بەناو دکتۆرەکان لەسەر ئۆتیزمەوە لەدەست بچێت.
بارنێت دەڵێت: "ئەو ڕەفتارە دووبارەبووەکانی خۆشدەویست، یاری بە کوپەکە دەکرد و سەیری ڕووناکی دەکرد، و بۆ چەند کاتژمێرێک لەسەر دیوارەکە ڕەنگدانەوەی هەبوو، لەبری ئەوەی بیبەمە سەنتەرێکی ئۆتیزم، 50 کوپ پڕ ئاوم پێدەدا و لە ئاستە جیاوازەکان و با لێی بکۆڵێتەوە... من بە هەموو ئەو شتانەی کە حەزی لێی بوو دەورەم دەدا”.
ئەو دەشڵێت:
تا زیاتر ئەم کارە بکەیت زیاتر کاردەکات.. وە شەوێک جاکۆب قسەی کرد.. وەک مۆسیقا بوو چونکە هەمووان دەیانگوت ئەمە مەحاڵە.
ئێستا جاکۆب لە فیزیای تیۆری دەخوێنێت و ئاستی زیرەکی لە ئەنیشتاین بەرزترە. بارنێت لە کتێبەکەیدا چیرۆکی باوەڕپێنەکراوی خۆی دەگێڕێتەوە. ئەوەش لینکی کتابەکە
in Posts