خەڵکی گوندێک بیرێکیان هەبوو کە ئاوی لێی دەخۆنەوە. هەرکات سەتڵێکیان دەخستە ناو بیرەکەوە، پەتەکە بەبێ سەتڵ دەهاتەوە سەر زەوی!
ئەم ڕووداوە دووبارە بووەوە تا بووە مایەی پشێوی. گوتیان بیرەکە مەسکونە بە جنۆکە! و لە نێو خۆیاندا گوتیان: ئێمە دەمانەوێت کەسێک لە گوندەکە بچێتە ناو ئەم بیرە و هەواڵەکمان بۆ بهێنێت و ئەوها بروات دەخنکێین لەتونیەتی بەڵام کەس لە ترسی لێکەوتەکانی ئامادە نەبوو بچێتە ناو بیرەکە..
یەکێکیان خۆبەخشانە هاتەپێش بۆ ئەوەی بەو ئەرکە هەڵسێت و پەتێک ببەستێت و بچێتە خوارەوە لە بیرەکە، بەڵام ئەم کابرایە مەرجی ئەوەی دا کە براکەی لە گوندەکەی دراوسێیان بانگ بکەن ئەو بێت ئەو پەتەیان لەگەڵدا بگرێت کە دەیبەستێتەوە.!
خەڵکی گوندەکە سەرسام بوون بە داواکاریەکەی، و ئەوان گروپێکی بەهێزن بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە پێویستی چیان بە برای ئەو هەیە؟!! و هەوڵیاندا قەناعەتی پێبکەن بەڵام بێ سوود بوو..
لەکۆتایدا خەڵکی گوندەکە بە داواکاریەکەی ڕازی بوون، براکەیان هێنا تا پەتەکە لەگەڵ خۆیان بگرێت، کابراش چووە ناو ئەم تاریکییە.
کابرا مەیموونێکی لە ناو بیرەکەدا دۆزیەوە، کە سەتڵەکەی لەناو بیرەکەدا لەپەتەکە لێدەکردەوە. بۆیە مەیموونەکەی لەسەر سەری هەڵگرت بەبێ ئەوەی پێیان بڵێت و پێی گوتن: پەتەکە ڕابکێشن. شتێکی نامۆ لە بیرەکە دەهاتە دەرەوە، خەڵکەکە پێیان وابوو شەیتانێکە، بۆیە پەتەکەیان بەردا و هەموویان ڕایانکرد. کەس نەما کە پەتەکەی گرتبێت جگە لە براکەی، بۆیە لە ترسی گیانی براکەی بەردەوام پەتەکەی گرت و بەری نەدا
کابرا لە بیرەکە هاتە دەرەوە و لەو کاتەی هەمووان دووربەدووری تەمەشای ئەو مەشهەدەیان دەکرد. تاکە کەس کە پەتەکەی بەرنەدا براکەی بوو کە لەمردن رزگاری کرد. هەرچەندە زۆربەی خەڵکی گوندەکە پێش چونە ناو بیرەکە، پەیمانیان بەکابرا دابوو کە پەتەکە بەرنەدەن.
پەندی ئەو چیرۆکە: بە زۆری ژمارەی دەوروبەرت فریو مەخۆ، چونکە لە کاتی تەنگانەدا تەنها براکانت دەدۆزیتەوە.