هۆکارێکی سەرەکی بەرزی دەمارگیری ئاینی ئێستا و نزمی دەمارگیری ئاینی جاران ئەوەیە، ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا کام کەسی کەوا پێوەری زیرەکی لەهەموو خەڵک بەرزتربوو و لەهەموو خەڵک خوێندەوارتر بوو دەبوو بە مامۆستای ئاینی. بەڵام بەداخەوە، ئێستا ئەوەی کەوا ناتوانێت لە پۆلی ٩ بچێت بۆ پۆلی ١٠، یاخود نمرەکەی لەبنکڕی نمرەکانە لە پۆلی ١٢ دەچیتە بواری ئاینی و دەبێتە پێشەنگی کۆمەڵایەتی و ئامۆژگاری خەڵکێک دەکات کە زۆربەیان لەخۆی بەتواناتر و زیرەکترن.
لەبەر ئەوەی ئاستی لێکدانەوەو تێگەیشتنی ئەوانەی ئەو سەردەمە سنوردارترە، دەبینی پەنا دەبەنە بەر هەڵبژاردنی مۆدێلێک کە نامۆیە لەگەڵ ئەو ئاینەی کە سەدان ساڵە لەسەری پەروەردە کراوین و لەکۆتایی بەدەستی ئەوان ئاینەکە لەگەڵ کەلتورەکەمان لەناودەبەن. ئەلگۆریتمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش زیرەکن و وا پرۆگرام کراون کە بیانکەین بە پاڵەوان و قسەکانیان بە ملیۆنان جار دووبارە بکرێتەوە بەبێ ئەوەی خەڵکی ئاسایی تێی بگات کە بۆ وایە. تا دەگەینە ئاستێک وەک ئێرانمان لێدێت کە لە کۆی ٧٥٠٠٠ مزگەوت ٥٠٠٠٠ مزگەوتی داخراوە و زۆریک لەو ٢٥٠٠٠ەی کە ماوەتەوە بەدەگمەن خەڵک سەردانی دەکەن و ڕێژەی ئەوانەی کە نوێژ دەکەن و بەڕۆژوو دەبن لە ئێران ناگاتە ١٠٪.
جارێکی تریش نوسیومە، تکایە ئەوەی نمرەکەی نەگاتە ٩٠٪، مەهێلە بچێت ئاین و شەریعە بخوێنێت. ئەو پسپۆڕیانە زۆر ئاڵۆزترن لەوەی کە بەخاوەن نمرەی ٥٠٪ هەرس بکرێت.