یەکێک لە دووڕوی و نیفاق و دەبل ستاندەردەکانی چین بریتیە لە جیاوازی پێکردنی تیکتۆک لەنیوان ئەوەی لە چین منداڵیک دەیبینێت و ئەوەی لەسەرجەم جیهان پەخش دەکریت. لە چین تیکتۆک ٤٥ خولەک لەماوەی ٢٤ کاتژمیر لەسەر هەر جیهازیک کاردەکات. سەرجەم ناوەرۆکەکانی باسی فیزیا و کیمیا و رێزی دایک و باوک و نیشتمان پەروەری و مێژووی چین و ئیمپراتۆرە بەناوبانگەکان و بنەمالە ناسراوەکان و ئۆریگامی و تەکنیک و فیرکاری و بەرنامە نوسین و ...هتد.
بەڵام لەسەرجەم دنیا بەرنامەکە بەو شیوەیە دانراوە کەوا منداڵ و هەرزەکار و گەنجی هەموو وڵاتەکان بەرەو گەمژەیی و گێلی ببات و بە شتی بێ سود و بێ مانا و کورتە ڤیدیۆی رابواردن بە نەنک و باپیر و دایک و باوک و خوشک و برا و زمانی پیس و لاسایکردنەوەی نەشیاو و بەچکە مەلا و دینی رووکەش و شیڕە شیری هەندێک بانگخوازی گەنج کە هێشتا لە فەلەکی بیرکردنەوەی ئینتقائیەتن و سەرجەم دین لەچەند ممارەسەیەکی سەیر کۆدەکەنەوە سەرقال دەکەن، وە هەمووشیان لەدوای دەرکردنی ناوبانگن لەژێر هەر ناونیشانێک.
لەبیرتانە باسی زنجیرەیەکی تورکیم کرد و گۆتم زیاتر لە ١٢٠٠٠ ساڵی لەقیس میللەتی کورد دایە ئەگەر ٧٥٠٠٠ کەس بینەری بێت؟ ئەی تیکتۆک دەبیت چەند بێت؟ ئەگەر یەک ملیۆن کەس رۆژانە یەک سعات تەمەشای ئەو ئەپە بکات؟ پێتان سەیر نەبیت، لەماوەی یەک ساڵی بونە ئەندامی ئەو ملیۆن کەسە، ٤١،٦٦٧ ساڵ لەکات بەفیرۆ دەدات.
in Posts