شارەبان تەمەنی ٢٤ ساڵە و لە شاری میونشن دەژی و بەڕەچەڵەک عیراقیە. ئەو کچە جوانکارە و لە سۆشیال میدیاشدا بە سەرنجڕاکێشی و لێهاتوویی ناسرابوو.
بەڵام لەم ژیانە بێزار بوو و بڕیاریدا بیگۆڕێت. چۆن؟ بە کوشتنی یەکێک لە هاوتەمەنەکانی بۆ دزینی ناسنامەی قوربانییەکە. ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ بوو کە دایک و باوکی شارەبان هەواڵیان بە پۆلیسدا کە کچەکەیان بێسەروشوێنە. چەند ڕۆژێک دواتر ئۆتۆمبێلی شارەبان لە دووری ٧٥ کم دۆزرایەوە: تەرمی کچێکی هاوشێوەی لەوێش بوو کە ٥٠ چەقۆی لێدرابوو.
بەڵام شیکاری دی ئێن ئەی ئاشکرای کرد کە ئەو کچە خەدیجەیە و کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵە و بە ڕەچەڵەک جەزائیرییە. پۆلیس توانی بەدواداچوون بۆ شارەبان بکات، کە دان بەوەدا دەنێت کە هاوڕێکەی شێکر یارمەتی داوە لە هەوڵەکەیدا.
شارەبان و شێکر، خۆشەویستە تەمەن ٢٤ ساڵە کۆسۆڤیەکەی، ئۆفەرێکیان پێشکەش بە قوربانییەکە کردووە سەبارەت بە بەرهەمە جوانکارییەکان و چوون بۆ ئەوەی لە شاری ئینگۆڵستاد چاویان پێ بکەوێت. داواکارانی گشتی دەڵێن، هەڵیانگرتووە و بە ئۆتۆمبێلەکەیان بردووە بۆ دارستانێکی دەرەوەی شارەکە و لەوێ زیاتر لە ٥٠ چەقۆیان لێداوە.
ئامانجی شارەبانی بکوژ هەڵهاتن بوو لە ژێر چاودێری دایک و باوکی، و بۆ چەند هەفتەیەک لە سەرانسەری سۆشیال میدیادا بەدوای هاوشێوەیەکی دووەمی خۆیدا گەڕا. لەگەڵ چەند کچێک قسەی کردبوو کە هەر لە خۆی دەچوو، بە باسی ماکیاژ و جوانکاری و شانازیکردن بە کارەکانەوە، هانیان دەدا. شارەبان هەوڵیداوە وا دەربخات کە ئەو کەسە بێت کە کوژراوە، بە بەجێهێشتنی تەرمی خەدیدجە لەناو ئۆتۆمبێلە مێرسیدسەکەی خۆی و وەستاندنی لە نزیک شوقەی هاوڕێکەی. بەهۆی ناکۆکی ناوخۆیی خێزانییەوە ویستویەتی خۆی بشارێتەوە و مردنی خۆی ساختە بکات.
ئەو تاوانە راستەقینە بەشیکی دانەبراوە لە سەدان چیرۆکی هاوشیوە کە پەنابەرانی لای خۆمان لەئەنجامی وونبوونی بروانامەی کەلتوری ئەنجامی دەدەن و عادەتەن میدیای خۆمان پشتگویی دەخەن و هەمیشە وێنەیەکی جوان لەسەر چیرۆکی ئەوان پێشکەش دەکەن. ئەوەش زۆرێک لە هاوڵاتیان بەلاڕیدا دەبات بەوەی قەناعەتیان پێدەهێنیت کە ئەوێ کێشەی تیدا نیە.
لەکۆتایدا، پێشنیار دەکەم دەزگایەکی سەربەخۆ تویژینەوەیەکی بەراورد لەنیوان ریژەی تەڵاق لەنێوان ئێرە و ئەوی ئەنجام بدات و هۆکارەکەشی دیاری بکات. ئەکیدم ڕیژەکەی ئەوێ زۆر زیاترە وەک لێرە