لەسەر چاندنی نەمامێک لەبەردەم هەر ماڵێک لە کوردستان

لە باوەشی هەموو کۆڵانێک لە کوردستان دارستانێک ڕەگ داکوتێت، دیمەنێکی سەوزتر، کە تارمایی خۆڵ و دووکەڵ لابەریت. بەردەمی هەموو ماڵێک بە نیعمەتی سروشت برازێتەوە، هەمووان سەمفۆنیای سەرکەوتن بەسەر گەرمی و پیسی بلێنەوە. لەبەردەم هەموو مالێک سەوزیەک زەردی بکوژێت. هێمایەک بۆ هیوا، لە هەر شوێنێکدا لەدایک بێت، لقەکان درێژ ببنەوە، ئاسمان و زەوی تەوقە لەگەل یەک بکەن. لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکاندا باڵندەکانیش بگەرێنەوە. لە ژێر چەترە سەوزەکان، یادەوەرییەکان وردە وردە گەشە بکەن، پەناگەیەک بۆ پێکەنین، کە منداڵان تێیدا دووبارە بێنە دەرەوە. ڕەگەکان بە قووڵی قووڵ ببنەوە و لەناو ئەو خاکەی کە تیرۆرکراوە، دوبارە بەیەک بگەنەوە. وەک کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو، دووبارە ژنان بتوانن لەبەدەمی ماڵان کۆببنەوە. گەنجان لە تیکتۆک و مۆبایل دوورکەونەوە، دیمەنی بەهار و پایز و زستان و هاوین بگەرێتەوە. لە شەقامەکان گۆڕانکارییەک سەرهەڵدەدات، هەر دارێک بەرزی مرۆڤێک بگێریتەوە. گەڵاکان چرپە چیرۆکی ماڵەکان بگێرنەوە، حیکایەتێکی یەکگرتوویی و هیممەت، حیکایەتێک کە دەبێ هەر بگوتریتەوە. کەواتە با دەستی یەکتر بگرین، سەرجەم شارەکانی کوردستان رزگاربکەین. بە شانازییەوە لەبەردەم هەموو ماڵێکدا نەمام بچێنین، ، شان بە شانی یەکتر، بۆ کوردستانێکی سەوزتر ئەو پۆستە دووبارە شەیربکەینەوە


لینکی پۆست


ئەو مرۆڤەی کە بەتەنها گەورەترین زیانی بە ژینگەی زەوی گەیاند