یەکەم پرسیار: مەعقولە راگری کۆلیژەکی ٢٠٠ خویندکاری مدیر عام بێت و بەرێوەبەری شارەوانی قەزایەکی ٢٠٠ هەزار کەسی بەریوەبەرێکی ئاسایی بێت و موچەی ڕاگرەکە ٤ هێندەی بەرێوەبەری شارەوانیەکە بێت؟
دووەم پرسیار: مەعقولە نەسریەی شارەوانی هەمان قەزای ٢٠٠ هەزار کەسی ١٠ ملیۆن دینار بێت و نەسریەی زانکۆیەکی ٤ کۆلیژی کە ژمارەی خوێندکاران و ستافی لە ٥٠٠٠ زیاتر نەبێت، ٦٠ ملیۆن دینار بێت؟
سێیەم پرسیار: مەعقولە شارەوانی قەزایەکی ٢٠٠ هەزار کەسی لە ٥ کۆنە پیل ئەپی دەبل زیاتر ئۆتۆمۆبیلی نەبێت و زانکۆیەکی ٤ کۆلیژی ١٠ پیک ئەپ، ١٠ پرادۆ، ٥ پاصی گەورە و ٥ کۆستەری هەبێت؟
چوارەم پرسیار: مەعقولە تێچووی هەر خویندکارێک لەسەر حکومەت ٢٠ ملیۆن دینار بێت و ٥٠٠٠ خویندکار جاران ٢٠ ملیۆن دینار =١٠ ملیار دینار؟ حکومەت لەخۆی ناپرسێت ١٠ ملیار دینار لەو قەزایە سەرف بکەی هەموو ساڵیک ئەو قەزایە چی بەسەردێت؟
پێنجەم پرسیار: مەعقولە شارەوانی دەسەڵاتی نەبێت بەشیکی کەم لە داهاتی خۆی لە قەزایەکی ٢٠٠ هەزاری سەرف بکات و هەمان زانکۆ دەسەلاتی هەبێت؟
شەشەم پرسیار: مەعقولە قایمقامی قەزایەکی ٢٠٠ هەزار کەسی جێگری نەبێت سەرۆکی زانکۆیەکی ٥٠٠٠ خوێندکار، ٣ جیگری هەبێت بە پلەی مدیر عام؟
تکایە حکومەتی هەرێم، بەدواداچونێک