کە قاپێک ناشۆی و دەیخەیە ناو حەوزی مەغسەل، قاپیکی دیکەشی لۆ زیاد دەکەی، دواتر ئیستکانەک، مراکەک، چەقوەک، دواتر مەنجەڵەک، هەتا حەوز پردەبی و وردە وردە کیشەکە گەورە دەکەی لەخۆت وپشت لێی دەبتە مەترەق. هەفتەکی دیکە لەوێبی رۆژ لەدوای رۆژ خەمی زیاتری پێدەخۆی و دەیکەیە ژمارەیەک لە خەفەتە گەورەکان. هەمووشی لە نەشوشتنی ئەو قاپەی یەکەم دەستی پیکرد. زوو چارەسەرنەکردنی کێشە بچووکەکان و رێگەدان بە گەورەبونیان بە "بیردۆزی پەنجەرەی شکاو" ناسرایە.
فلیپ زیمبادۆی سۆسیۆسایکۆلۆجیست لە سالی ١٩٦٩، ٢ سەیارەی جام شکاوی لە ٢ ناوچەی هەژار نشین و زەنگین بەجیهێشت و چاودیری ئەوەی دەکرد بزانی چ روودەدات. هەر زوو لە ناوچەی یەکەم، ئاتاریان لەسەر پاتاری نەهێشت. کەمێک درەنگتر لەناوچەی دووەم، لەوێش وردە وردە تالان کرا و هینایانە سەر ساجی عەلی. ئەگەر چارەسەری شکاوی جامی سەیارەکان لەئەساسدا بکرابوایە، خەڵک ئەوها بە ئاسانی لەخۆی رانەدەدیت توخونیان بکەوی. کێشەکە زۆر بچوک بو بەڵام لە کۆتاییدا بووە هۆکاری لەدەستدانی ٢ سەیارە.
کە کیشەیەکی بچوکت لەسەرەتاوە چارەسەر نەکرد، گەورە دەبی هەتا دەرەقەتی نایەی. لە وڵاتی ئیمەش ئەگەر گەشتیارێک دەبەیەک بەتالی ئاو فرێ نەدات، سیگنال بۆ خەلکی دیکە نانێرێت کەوا ئەوە زبلدانە. بەلام هەر هەندە دەبەکەی فریدا، خەلک ریگە بەخۆی دەدات فرێی بدات و هەمووی بەو مایندسیتەی مادام لۆ وی حەلالە لۆ لۆمن حەڕامە دەست بە فڕیدانی دەبە دەکات و لە ئاخیری دەیکەنە زبلدان. هەر هەندە دوکاندارێک ٤٠سم تەجاوزی کردە سەر شۆستە، لەوسەری جادەکە دەبتە ٤ مەتر. لۆیە زۆر گرنگە کە ئیهتمام بەچارەسەرکردنی ئەو کێشە بچوکانە بدەین و نەهیلین گەورەتر بیت.
in Posts