لەسەر بیردۆزی فستەق

زۆر خەڵک دەبینم کەوا ڕاکە ڕاکی کتێبی بەرەوپێشبردنی توانستەکانی خۆیانن لە رێگەی پەرتوکی ناو پووچ بە ناونیشانی سەیر و سەرنج راکێش. کە یەکەمجار ئەو کتابی بیردۆزی فستەقەم دیت، گۆتم ٩٠% ئەوە بیروبۆچونێکی جیاوازە و شایەنی خوێندنەوەیە. دەستم دایە خوێندنەوەی. بەسەری ئیوەی بەرێز لە لاپەری ٥٠ ئەوەی لەلای خۆم وەک بیروباوەری باش بنیاتم نابوو ئەویشم لێ تێکچوو...هههه

ئەوجا بەخیرایی بەسەر لاپەرەکانی کتابەکەدا تێپەڕیم و ئیستاش نەمتوانی بەیەک رستە وەصفی ئەو تێکەلبازاریەی ئەو نووسەرە بکەم. قسەی گەورە گەورە و هەندێکجار دژبەیەک. لە ٢ جیگا باسی فستەقیشی نەکرد کە مەبەستی چیە لە فستەق. دیارە دەیەویت بلێت ناخ دەرەوەی ئیمە وەک فستەقە. کوڕە دەبڕۆ عەمری خۆت و فستەقیشت نەمینێ..هههه..

بەکوردی دەبێت ئاگاداربن هەموو کتێبێک شایەنی خوێندنەوە نیە. زۆرجار خەلکانێک دەبینم کە کتێبی ئیبراهیم فیقۆی بەدەستەوەیە وەکەئەنەهوو تێکستەکی ئاسمانی دیتیتەوە و بیانخوێنتەوە یەکسەر دەبتە صاروخ. ئەی کە وانیە!!

ئەوجا باهەندەک نمونەی ئەو قسەپان پانانەتان لۆ باسبکەم لێرە:

١- گەشبینی پالنەرە بۆ سەرکەوتن
٢- پارە پالنەر نیە بۆ سەرکەوتن
٣- چیژوەرگرتن لەکار نهێنی سەرکەوتنە
٤- ستایش بەرەوپێشەوەمان دەبات
٥- قەت وازنەهینن
٦- خۆتان لەململانی لابدەن
٧- متمانەبەخۆبوون نهینی سەرکەوتنە

ئەوانە ئامۆژگاری پۆلی ٥ی سەرەتایین یان نا؟

لەهەمووی ناخۆشتر ئەوەیە ئەوان بە مەنطقەک قسەت لەگەل دەکەن کەوا تۆ کەسێکی گشت رێگاکانت لێداخراوە لەناو چوار دیوار بەندکراوی و ئەوانیش خدری زیندەن چەکوشەکی پۆڵایان پێیە ودیوار لەدوای دیوارت لۆ دەروخێنن و رێگایەکت لۆ دەکەنەوە بە خەون پڕ لە گوڵ و گوڵزار و تەیری جوان جوان وهتد... قسەی بەلاش!! هەرهەمان قسەی ڕۆژئاوایەکانی سەرچاوە مرۆیەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم دووبارەدەکەنەوە و حسابی ئەوەناکەن کۆمەلگە و ژینگەی ئیمە زۆر جیاوازە وئەگەر چارەسەریک هەبێت دەبێت لەناو ماڵ وگەرەک و شارو کۆمەڵگەی خۆمانەوە بێت. نەک کاکم ٥ ساڵ چویتە ئەوروپا و بێت فشەفشەی گەورە گەورە بکات و یەک زەرب بە کەلتوری خۆمان دابهینی وەک ئەوەی ئیمە لە ئەشکەوت بین ئەو دەستمان دەگری و لەو ئەشکەوتە دەمانهینیتە دەرێ.

بەکورتی وریابن و قسە لەکەسیک وەرمەگرە کەیەکەمجار ئەوقسەی دەیکات لەسەر خۆی جیبەجێی نەکردبی و سەرکەوتنی بەدەستنەهینابی لەنەفسی ژینگەی خۆت. ئەگینا یەک گۆراوی بچوک کەفیلە بەوەی هەموو ئەوریگایەی ئەو ئیدعای سەرکەوتنی پیدەکات وابکات کە هیچی راست نەبیت بۆ تۆ.

لینکی پۆست

لەسەر بەهەدەردانی کات بەهۆی زنجیرە تورکیەکان