ساداتی پاڵەوان، شەڕی ئیسرائیلی کرد و دوای شەڕ ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل کرد.
ڕۆژێک هەیە بۆ شەڕی شەرەفمەندانە و ڕۆژێک هەیە بۆ ئاشتی بوێرانە.
وەک مشکی تونێل خۆی نەشاردەوە، لەگەڵ سوپاکەیدا بوو، سەرکردایەتی شەڕەکەی دەکرد، وەک عەبدولناسر وتاری بەتاڵی نەدەدا و وەک سەرکردە ترسنۆکەکانی ناوچەکە بازرگانی بە چارەنووسی میللەتان نەدەکرد.
تەنانەت ئیسرائیل ڕێزی لێدەگرێت و وێنەکانی لە شەقام و فڕۆکەخانەکانیدا تا ئەمڕۆ بەرز دەکاتەوە، وە یادی دەکاتەوە کاتێک وەک هەڵۆیەکی مەزن لە ناوەڕاستی کنێست وەستابوو و داوای مافی فەڵەستینییەکانی دەکرد، ئەوانیش چەپڵەیان بۆ لێدەدا.
بۆیە خومەینی، هاوشیوەکانی ئەبو عوبەیدە، سنواری جورجە کۆر، باندی ئیخوانچیە فیتنەچیەکان، تەکفیری و خەوارجەکان، تێکدەرانی وڵاتانی موسوڵمانان، شەیتانێکی وەک خۆیان نارد بۆ تیرۆرکردنی.
هەزار سڵاو لەگیانت ئەنوەر سادات