کەسێک لە پارێزەرێک دەپرسێت چۆن دۆسیە لە دژی باوکی تۆمار بکات، وە بەڵگەنامە و کاغەزەکانی پێویستن چین؟
یەکێک لە پارێزەرەکان وەڵامی دایەوە و وتی: پێویستە ئەم کاغەزانەی خوارەوەی پێویست دابین بکرێت:
وێنەی باوکت کە لەگەڵ دایکت ڕادەکات بۆ نەخۆشخانە کاتی لەدایک بوونت.
وێنەی باوکت کە لە ڕۆژی لەدایک بوونتدا بە خۆشی و شادییەوە تۆی هەڵگرتووە.
وێنەی باوکت کە بە ماندوویی لە کارەکەی دەگەڕێتەوە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی خواردن بۆ تۆ و براکانت.
وێنەی باوکت کە تۆی هەڵگرتووە لە نیوەی شەودا لە زستانی سارددا بەهۆی بەرزی پلەی گەرمیتەوە ڕادەکات بۆ نەخۆشخانە.
وێنەیەک دوای ئەوەی دەتهێنێتەوە ماڵەوە لەکاتێکدا لەسەر زەوی لە تەنیشت جێگاکەتەوە دانیشتووە و هەر ساتێک دەستی دەخاتە سەر نێوچەوانت بۆ ئەوەی پلەی گەرمی بزانێت.
وێنەیەک کە بەرگەی ماندوێتی و ستەم و چەوساندنەوەی دونیا دەگرێت و کاردەکات بەمەبەستی دابینکردنی خواردنی حەڵاڵت بۆ ئەوەی بتوانیت لەسەر پێی خۆت بوەستیت و ببیتە پیاوێک کە شانازیت پێوە بکات لەبەردەم دونیادا و ببیت پشتگیرییەک بۆ پشتی کاتێک ماندوو و لاوازە.
وێنەیەکی باوکت مانگێک پێش جەژن، و ئەویش بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن جلی جەژنت بۆ بکڕێت، بۆ ئەوەی ئەو خۆشی لە چاوەکانتدا ببینێت لەکاتێکدا تۆ جلەکان لە باوەش دەگریت و تێیدا دەخەویت.
وێنەیەکی نهێنی باوکت پێش ئەوەی بچێتە ناو ماڵەوە فرمێسکەکانی دەسڕێتەوە کە تێکەڵ بە ئارەقەکەی بووە، نەک کەس هەستی پێ بکات.
وێنەیەک کە پارەی قەرز دەکات بەمەبەستی پێدانی کرێی خوێندنەکەت، لەکاتێکدا ئەو مۆبایلێکت بۆ دەکڕێت کە بتوانیت پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێ و خۆشەویستانتدا بکەیت، وە ئەو دوا کەسە کە بیری لێدەکەیتەوە پەیوەندی لەگەڵدا بکەیت.
دوایین وێنەی ئەو کاتەیە کە هەوڵی کۆکردنەوەی پارە دەدات بۆ ئەوەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیریتدا وەک هاوسەرێک و دواتر وەک باوکێک لەگەڵت دڵخۆش بێت.