بەڕای ئێوە چەند کەس لە ئەوروپا ناوی ماریا/ئەننایە؟ چەند کەس لە ئەمریکا ناوی نۆهایە؟ چەند لە روسیا ناوی یەڤگینیە؟...هتد.
دەزانن ئەو ناوانە گشتی تەمەنیان لە ٢٠٠٠ ساڵ زیاترە؟
جەماعەت، بەجدی نازانم پەروین و نەسرین و ئازاد و ئاسۆ و بەختیار عەیبیان چیە وەک ناو؟! تێناگەم لەمانای ناوی وەک کاشما و ڤاریا و کایلا و رۆنیا و تالیا و ..هتد؟! لە هەموو دنیا ناوەکان هەر وەک خۆی دەمێننەوە. برۆنە ئەڵمانیا یان بەریتانیا یان روسیا یان ئەمریکا، زۆربەی ناوەکانیان هی ١٠٠٠ ساڵ پێش ئێستایە و کەسیش کێشەی نیە.
لەناو ئێمەش منداڵ ئیستا لەدایک نەبووە دەبێت عەشیرەتێک خەریکی هەمبانە بۆرینە بێت و بگەرێت لەناوێک کەس بەکاری نەهێنابێت. ئەو عادەتە سەیرە چیە؟ جارێ بەتایبەت مامۆستایەکانی زمانی کوردی، وەی وەی وای! هەر مەراقیانە ناوێک بدۆزنەوە کابرا ببێت بە ٩٠ ساڵیش و لەسەرە مەرگیش بێت کەناوی دەبیستی وەک منداڵێکی ٥ ساڵە بێتە بەر گوێت. قەت تەصەوری ئەوە دەکەن کەسێک تەمەنی ٨٠ ساڵ بێت و ناوی ڕۆڤیار بێت بۆ نمونە؟ دە ئەو دیاردە بەڕێوەیە 😅