لەسەر بەردەوامی

چیرۆکێکی کۆن هەیە دەربارەی دوو ڕاهێنەری یۆنانی کە کێبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی ببنە بەهێزترین پیاوی دوورگەیەک.

یەکێک لە ڕاهێنەرەکان گۆلکێکی تازە لەدایکبووی کڕی. ئەوی تریش پێی پێکەنی. چۆن ئەو گۆلکە سووکە دەتوانێت یارمەتی ڕاهێنانی بدات؟

بەڵام هەموو ڕۆژێک ڕاهێنەری ژیر هەڵیدەگرت. هەموو ڕۆژێک گۆلکەکە کەمێک گەورەتر و قورستر دەبوو بەڵام هێشتا دەیتوانی بەرزی بکاتەوە چونکە تەنها کەمێک قورستر بوو لە ڕۆژی پێشوو. دوای ساڵێک ڕاهێنەری ژیر بینی گۆلکەکە ئێستا بووە بە گا بەڵام هێشتا دەیتوانی بەرزی بکاتەوە.

لەم نێوەندەدا ڕاهێنەری ناژیر هەموو ڕۆژێک هەوڵی داوە گایەک بەرز بکاتەوە.

هەموو جارێک شکستی هێنابوو....

ئەوەش بە کورتی حالی هەموو ئەوانەیە کە دەیانەوێت بەشەو رۆژێک ببنە کوڕێک..

لینکی پۆست

لەسەر زانکۆی پوچ