سامانی نیشتمان "بیری فیکر و مەعریفە و کەلتوورە نەک بیری نەوت و عەقاراتی سەلام خۆشناو و باغی شەقڵاوە".
هەموومان چاک دەزانین بەرهەمی فیکری هەموو هەرێمی کوردستان لە بەرهەمی فیکری شاریکی ٣٠٠،٠٠٠ کەسی ئەوروپا/ئەمریکا زیاتر نیە. وەرن با بیسەلمێنین!
هەر لۆخۆشی، بابێین بەراوردی بۆنە کەلتوریەکانی شارێکی وەک لینکلۆن لە ویلایەتی نیبراسکا (ژمارەی دانیشتووان: ٣٠٠،٠٠٠ کەس) لە ئەمریکا و شاریکی وەک کارلسرووە لە ویلایەتی بادن ڤوتمبێرگی (ژمارەی دانیشتووان: ٣٠٠،٠٠٠ کەس) ئەڵمانی لەگەڵ هەولێر بکەین. بزانین لەو چەند رۆژەی کە مایە لە مانگی ٥ی ئەمساڵ چەند بۆنەی کەلتوری لەهەریەک لەو شارانە هەیە:
یەکەمجار لینکۆلن: ١٤٢ بۆنە (https://lnkd.in/dmEUqXhT)
دووەمجار کارلسرووە: بەخوای تاقەتم نەبوو ئەو هەمووەی بژمێرم (https://lnkd.in/duz7dn8E)
هەولێر: هەر لەهیچ جیگەک لەو ویبسایتە (https://lnkd.in/dUXpChXt) نارێ ئەو بۆنە سبەی یان هەفتەیەکی دیکە هەیە وەک هەر نەبی. قور بەسەر ئەو گەشتیارەی دەیەوێ کاتی فری خۆی لە هەولێر بەسەرببات و بچیتە سەر ئەو ویبسایتە.
وەلاهی هەولێر دەرەجە یەکە لۆ تیجارەت، چونکە ٧٥% پارەی کوردستان روو لەوی دەکات. ئەوەش لەسەر حسابی دیمۆگرافیا و ئاشتەوایی کۆمەلایەتیە. بەلام ئەدی لایەنی کەلتووری؟ فش!! هەر بەجدی بەتەمان بە جادر و شەمۆ و مام سەعید و عەبۆی بلێن جولانەوەیەکی هونەریمان هەیە؟!! با خەڵکی سلیمانیش دڵیان بەوە خۆش نەکەن کە شارەکەیان پایتەختی رۆشنبیریە. لە بلقیکی مەعریفی زیاتر هیچی تر نیە (http://slemani.gov.krd/so/). ئەوانیش ٣ دەیە لەدوای ساڵی ١٩٧٠ی سلیمانی جارانن.
ئەوجا توخوا لەو کۆیە شەپڕێو کاولەی دانیشی باشتر نیە لەوەی بەدرۆ بڵێی لە پایتەختم یان لە مەڵبەندی ڕۆشنبیریم؟!!
برادەرێکی زۆر خۆشەویستم هەیە هەموو جارێک دەلێت: برنجی لە کورد ببڕە، نیوەی ئینتحار دەکات. کەلتوری برنج و فاصۆلیا. ههههه
ئەو گۆرانیە پێشکەشە بە سەرجەم خویندکار و مامۆستای یەکەم زانکۆ لە کوردستان . دوای ٤٦ ساڵ، لە کوێن جەماعەتی پایتەختی ڕۆشنبیری؟!!
in Posts