پاشا لە شەوێکی زۆر سارددا گەڕایەوە بۆ کۆشکەکەی، و بینی پاسەوانێکی پیر بە جلی سووکەوە وەستاوە، پاشا لێی نزیک بووەوە و لێی پرسی: سەرمات نیە؟
پاسەوانەکە لە وەڵامدا وتی: بەڵێ سەرمامە، بەڵام جلی گەرمم نییە، بۆیە هیچ ڕێگەیەکم نییە جگە لە بەرگەگرتن.
پاشا پێی گوت: ئێستا دەچمە ناو کۆشکەوە و داوا لە یەکێک لە خزمەتکارەکانم دەکەم جلی گەرمت بۆ بهێنێت.
پاسەوانەکە بە بەڵێنی پاشا دڵخۆش بوو، بەڵام هەر کە پاشا چووە ناو کۆشکەکەیەوە، بەڵێنەکەی لەبیر کرد.
بەیانی، پاسەوانە پیرەکە مردبوو، لە تەنیشتی کاغەزێک بوو کە بە دەستنووسی لەرزۆکەوە لەسەری نووسیبوو: ئەی پاشا، هەموو شەوێک بە چەقبەستوویی بەرگەی سەرمام دەگرت، بەڵام بەجێنەگەیاندنی بەڵێنەکەت کە جل و بەرگی گەرمم پێبدەیت، هێزی منی کۆتا هێنا و کوشتمی”.
ڕەنگە بەڵێنەکانت بە کەسانی تر مانای زیاتری هەبێت بۆ ئەوان لەوەی کە تۆ بە خەیاڵت دادێت. بەڵێن مەشکێنە، چونکە نازانیت بەم کارە چی لەناو دەبەیت...