لەجێگای ڕێزان بیت چ دەکەی؟

کاروان دوێنی سوپاس و پێزانینی لەشوێنی کارەکەی وەرگرت و پۆستەکەی بەرزکرایەوە بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەر. بەو بۆنە خۆشەوە تەلەفۆنی بۆ ڕێزانی خێزانی کرد و پێی ڕاگەیاند کە بە دایک و باوک و خوشک و برا و سەرجەم خێزان و کەسانی نزیکی ڕابگەیەنێت کەوا سبەی ئێوارە کات ٧:٣٠ دەعوەتن لە چێشتخانە.


دوای ئەوەی ڕیزان سەرجەم خەڵکەکەی ئاگادارکردەوە، کاروان ئێوارەکەی لەکار دەگەرێتەوە و ڕێزان حازرە سواری سەیارە دەبن بۆ ئەوەی لەدوای دایکی کاروان بچن. کاتێک دەگەنە بەردەم ماڵی دایکی و لەدەرگا دەدەن، دایکی کاروان دەرگا دەکاتەوە. زرم! دایکی هێشتا خۆی نەگۆڕیوە. دایکی کاروان دەستی دەگرێت و دەڵێت وەرە ژوورەوە کوڕم، سینیەکم لەو تبسیە لۆ دروستکردیی کە حەزت لێیە. پێناچی لەماڵ بزانن ئەو تبسیەت لۆ حازربکەن!


لەجێگای ڕێزان بی چ دەکەی؟


زۆربەی خەڵک دەڵێت، نابی کاروان دڵی دایکی بشکێنێت و بچیتە ژوور هەندێک بخوات و دواتر دایکی ببات بۆ چێشتخانە. تۆ لەگەڵ ئەوەی؟ دایکی دەیزانی کەوا پیویستی نەدەکرد کەستەکێک لە ڕیزان بگرێت بێ هۆکار، بەڵام کردی. ئەگەر مەبەستێکی ژەهراوی نەبێت، بۆ لەڕۆژێکی تر ئەوەی نەدەکرد. کێشەی زۆربەی خێزانەکان ئەوەیە لەزۆربەی ماڵەکان ٢ کەس پێشبڕکێیانە لەسەر کوڕ: دایکی کوڕەکە و بوکەکەیان. هەموو کاتێک دایکەکان لەسەر حەق نین.

ئەو پیاوانەی وەک کاززززم ساهیڕڕڕن