لەجێگای سەرۆکی هەرێمی کوردستان بام، سبەی داوای کۆنگرەیەکی نیشتیمانی کوردیم دەکرد لە هەولێر. داوام دەکرد هەمووان بەیەکەوە کۆک بن لەسەر هەلێکی مێژوویی تر کە خەریکە دەرەخسێت بۆ کورد و پێگەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزدەکاتەوە. بەدەر لەدەرەنجامەکانی هەڵبژاردن، هەموان دەبێت چارەنوسی کورد بە وەرگرتنی وەزارەتێک یان لەدەستدانی پۆستێک نەبەستنەوە. لەجێگای سەرۆکی هەرێمیش بام، پێشنیاری حکومەتێکی گشتگیرم دەکرد کە سەرجەم لایەنەکان بێ بەش نەکرێن. سەرۆکایەتی حکومەتیشم ئەدا بە نیشتمان پەروەرێکی بێ لایەن کە هەموان لەسەری کۆک بن. ئەگینا، سنورێک بۆ سەبری هاوپەیمانانی کورد هەیە و لایەنە سیاسیەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە نابێت هیچ بەلایانەوە سەیر بێت لە ڕۆژێک تەخت و مەکانی ئەو مۆدێلەی ئێستا سەراوبن بکرێت.
تورکیا و ئێران و عیراق هەستیان بەوە کردووە و ماستاو بۆ ئەمریکا دەکەن کەوا ئەوان بەدیلی باشترن لە کورد. چوار ساڵی داهاتوو دەبێتە چوار ساڵی مەسەلەی نەتەوەیی کورد.
دەزانم ئەستەمە ئەو پەیامە بگات یان جێبەجێ بکرێت، بەڵام نوسینی باشترە لە نەنوسینی.