لەبەرچی هەندێک جار ڕقم لە ئینتەرنێت دەبتەوە؟

لە ئینتەرنێت: کوڕەکان هەمووی شازی پیاون و کچەکانیش هەمووی شازی ژنن، هەموویان یوسفی صدیق و هەموویان مەریەمی عذرائن.


لە ئینتەرنێت: ژنانی هاوشیوەی ژنی عەزیزی میصر (زولەیخا) لە پێناو خۆشەویستییەکەیدا پەیوەندی بە کوڕە پیاوەکان دەکەن، پیاوەکانیش نمونەی یوسف ئەوەندە لەخواترسن یەکسەر بلۆکیان دەکەن.


لەئینتەرنێت: هەموو کەس ڕۆمانسییە، هەموو کەس شارستانە، هەموو کەس خوێندەوارە، هەموو کەس سپییە و هەموو کەس پاک و خاوێنە!!


لە ئینتەرنیت: هەموو کەس شوڕشگێڕە، هەموو کەس ئازایە، هەمووان بانگەشەی دیموکراسی دەکەن و هەمووانیش کاتێک جنێو دەدەن، ئەوندە شەرمن و باشن کە لە ژێر ناوێکی ساختەدا ئەو کارە دەکەن!


لە ئینتەرنێت: هەموان کوڕی شۆڕشگیرەکانن، هەموان کوڕی مرۆڤە باشەکانن، هەموان کوڕ و کچی دایک و باوکێکن کە بەشەو و بەڕۆژ دەستیان ماچ دەکەن و لەدەوریان دەسورێنەوە.


لە ئینتەرنێت: هەمووان لە کۆشکێکی فاخر دەژین، هەمووان نیوەی دونیا گەراون، هەموان خۆشترین خواردن دەخۆن، هەموان جوانترین جل لەبەردەکەن، هەموان لەسەر فەرشی ئاوریشمی دەخەون.


لە ئینتەرنێت: کەس پیر نابی، کەس ناشیرن نابی، کەس قەلەو نابی، کەس تەمبەل نابی، کەس جگەرە ناکێشێت، کەس مەی ناخواتەوە، هەموان شەریفی مەککە و ئیمامی شافعین.


لە ئینتەرنێت: شوتی بەتۆ ناخوریت، قەیسی بەناوک ناخورێت، گەنم و جۆ ١ بە ١٠٠ دەبرێت، هەمووی یەم یەمی ئەوەیتی کە چ شتیکی جوانی لە باخچە ١٠٠ هیکتاریەکەی چاندیە و دەیدوریتەوە و بەشداری لەگەڵ ئیمە پێدەکات.


لە ئینتەرنێتدا هەموو خەونەکان پەمەیین، هەموو بەڵێنەکان پەمەیین، هەموو چیرۆکەکان پەمەیین، هەموو شەوەکان پەمەیین، بەس چا و قاوە ڕەشن!


ئەو دەمامکە و خۆهەلخەڵەتاندنە هەتاکو کەی؟ بەهەشتێک بەدرۆ بۆ خۆت دروست دەکەی و خۆت دەکەیتە سەرداری فریشتەکانی جوانی و رەوشت و خۆشی.


کەنگین دەگەریینەوە سەر پیشاندانی سروشتی حەقیقی خۆمان؟ بەجۆرێک ئەوەندە ئازایەتیەمان تیدابێت و پۆست بکەین لەسەر ئەوەی تا چ رادەیەک درۆزنین، تەمبەڵین، سایکۆین، کەپوو درێژی پینۆکییۆی سەردەمین، دەنگ ناخۆش و ورگ زلین.


بۆیە هیچ بەلاتەوە سەیرنەبێت کە بۆ گیرۆدەی سەرئێشەکی موزمینی


٢٥ بیرۆکەی کاری بچوک کە پێویستی بەسەرمایەی زۆر کەم هەیە بۆ دامەزراندنی