کێشەیەکی تر کە ڕووی لە کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان کردیە بریتیە لە پیری فەرمانبەرەکان و دیارنەمانی گەنجان لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بەهۆی سیاسەتی "سفر دامەزراندن"ی هەڵە. وای لێهاتیە معدلی تەمەنی فەرمانبەران بەشیوەیەکی گشتی لەسەرووی ٤٠ ساڵە و ئەوەش کیشەیەکی گەورەیە، چونکە چوستی کەسێکی ٢٥-٣٠ ساڵ قەت بەیەکیکی ٥٥-٦٠ ساڵ بەروارد ناکریت.
کەرتی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش کەیسەکە زۆر ترسناکترە. هەمووجارێک کە سەیری دیسپلینی سەربازی هەندیکیان دەکەم یەکسەر چاوی خۆم دادەخەم. مەعقولە سەرباز کێشی ١٢٠کگم بیت و دریژی ١٥٥سم بیت و تەمەنیشی ٥٥ ساڵ بیت و سەرتاپاش سبوخ عام بێت؟ شتی وا مەگەر بەس لەناو پەشتۆنەکانی ئەفغانستان هەبێت. ئەوە سەربازە یان نەخۆشە؟
in Posts