کێشەیەکی زۆر گەورەی پشتگویخراو بریتیە لە رووکەشی لەبەرنامەداریژی وباسکردنی هیلەپانەکان ونەچونە ناو تەفاصیل لەناو گەلی کورد. نمونە:
١- پیویستە کەرتی پیشەسازی وکشتوکاڵی بەرەوپێش ببەین
٢- پیویستە چاکسازی لە داهات وخەرجی دامەزراوەکان بکەین
٣- پێویستە ئاگاداری ژینگەبین و هۆشیاری ژینگەیی بلاوبکەینەوە
٤- پیویستە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاری ریکبخرێتەوە
٥- پێویستە ئاسەواری دوو ئیدارەیی نەهێلدریت
٦- پێویستە توندوتیژی بەرامبەر ژنان بنبر بکرێت
٧- پێویستە مندالەکانمان بەباشی پەروەردە بکەین
٨- پیویستە زانکۆکانمان ببنە مەلبەندی فیکر و مەعریفە
٩- پێویستە کەرتی تایبەت ببوژێنینەوە
١٠- پێویستە جیاوازی لەنێوان هەژار ودەوڵەمەند کەمبکەینەوە
هتد...
ئەرێ بیزارنەبوون لە جوینەوەی ئەو شریتە چەندین ساڵ؟
کەس بەووردی نایەتە سەر یەکەیەکەی کێشەکان و چارەسەری وورد وورد باس ناکات. لەگەڵ ڕیزم، پیاوە پیرەکانی بندیواری مزگەوتەکانیش ئەو قسانە گشتی دەزانن.
قسەی پان پان دەکەن و کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفرانس و سازنگە و سیمپۆزیۆم و پیشانگا و ئەنواع و ئەشکال شت دەکەن بەس لۆ ئەوەی دوو سێ رەسم و دوو سێ سێلفی و موقابەلەی تیڤی بکەن! ئەوە رووکەشیە لەتیگەیشتن و فیکر و نەرجسیەتە. بەس خۆفشکردنەوەیەکی بەتاڵ و هیچە! گومانم هەیە کە ئەوان نەخۆشی نەفسیان نەبێت یاخود بەرژەوەندچیەکی دەرەجەیەک نەبن.
زۆر ئازان بەقات و ریباط و پیلاوی بوگاتی بێنەسەر شانۆ و چاوەرێی ئەوەی ئەو کاک دکتۆرە ریباط فەریکەنۆکە چارەسەرێک بۆ کێشەیەک باسبکات، کەچی تەق دەڵێی لەبندیواری مزگەوت قسەدەکات و شتی گەورە گەورە باسدەکات و بەزمانی نەنکمان ئامۆژگاری هەموومان دەکات.
لەئەخیریش، ئیهیی ئیهیی وەرن شەهادەتان بدەینێ! هەمووی ریزدەبیت بۆ وەرگرتنی شەهادەی بەشداریکردن و دانپیدانان و لەگەل کاکی ریباط فەریکەنۆک رادەوەستی لۆ رەسم. جارێ، ٧٠%ی لەبەر مۆبایل و چێککردنەوەی فەیسبووک وئینستاگرام و تەرەماش هەر ئاگای لە بۆنەکە نەبووە.
لەهەمووی خۆشتریش ئەوەشمان پێدەفرۆشنەوە.
in Posts