کۆمەڵێک قسە و وتەی نایاب لەلایەن ئەکتەری ئێرلەندی کیلیان مێرفی لە زنجیرەی پیکی بلایندەر:
خۆشبەختی وەک لەشفرۆشێک وایە، شەوان بۆ دەوڵەمەندەکان بە خۆڕایی سەما دەکات، بەڵام کە بەیانی هات باڵاپۆش دەبێت و ئامۆژگاری هەژار و کەمدەرامەتەکان دەکات کە سەبریان هەبێت.
هەندێک کەس وەک مریشکی مصلحە وان، لای تۆ دانەوێڵە دەخۆن و هێلکە بۆ خەڵکی تر دەکەن.
ئەو کەسانەی کە لە رووبار نەپەروینەتەوە تاکو ئیستا، مافی گاڵتەیان نیە بەوانەی لەناوی دەخنکێن.
سێوێک کەوتە خوارەوە و "هێزی کێشکردنیان" دۆزیەوە، ملیۆنان گیانیان لەدەستدا و "مرۆڤایەتییان" نەدۆزیەوە.
ئەگەر دەتەوێت دەرزییەکە لەناو کایەکەدا بدۆزیتەوە، کایەکە بسوتێنە، کات بەفیڕۆ مەدە لە گەڕان بەدوای دەرزی.
من لەگەڵ بەدبەختی خۆم زۆر هاوڕێم، من دەزانم کە خراپە و ئەویش دەزانێت کە پشتی پێنابەستم.
بە دوای پاسەکەدا ڕامەکە، هەمیشە پاسێکی تر بە ریگاوەیە.
هەموومان لەشفرۆشین، بەڵام بە شێوازێکی جیاواز. هەریەکەمان بەشێکی جیاواز لە جەستەمان دەفرۆشین.