دایکم هەمیشە خواردنی باشی لێدەنا. بەڵام ڕۆژێک کێکێکی سووتاوی لەبەردەم باوکم دانا. چاوەڕێ بووم بزانم باوکم چی دەڵێت. باوکم بە هێمنی کێکەکەی خوارد و لێی پرسیم ڕۆژەکەم چۆنە.
پاشان گوێم لە دایکم بوو کە داوای لێبوردنی لێدەکرد بۆ خوانەکەی. هەرگیز وەڵامەکەی لەبیر ناکەم: "ئازیزم، من حەزم لە کێکەکەیە".
دواتر لە باوکم پرسی ئایا بە جدیەتی؟ قۆڵی خستە سەر شانم و وتی:
- دایکت ڕۆژێکی سەختی لە شوێنی کارەکەی بەسەر برد. ماندوو بوو، کێکە سووتاوەکە ئەوەندە ئازاری نەدام، بەڵام وشەیەکی ناخۆش دەیتوانی زیاتر ئازاری بدات. هەموومان هەڵە دەکەین. نابێت تەنها سەرنجمان لەسەر هەڵەکان بێت.