کێ کوردستانی منی دزی؟

ئێمە ئەو نەوەین کە لەژیانمان نەمانبینی یەک دروشم بێتە دی


ئێمە نەوەیەکین ٣١ ساڵە باجی تەوکیلیک دەدەین کە باوک و دایکمان بەنەزانی بە کۆمەڵێک لەخەڵکی خۆفرۆش و دزی دا


ئیمە نەوەیەکین منداڵەکانی خۆفرۆش و دزەکان ئیستا تەوکیلەکانی ئێمە تەزویر دەکەن بۆ ئەوەی لەو کوردستانە جوانەی خۆمان تەنها دزەکان و خۆفرۆشەکان بەخۆشی بژین


ئەو نیشتمانە کوردستانی من نیە


کوردستانی من ئەو نیشتمانە نەبووە نیوەی خاکەکەی تێلبەندکرابیت و نیوەکەی تریشی فرۆشرابێت


کوردستانی من ئەو نیشتمانە نیە سزای دەیان هەزار گەنجی بێتاوانی بدات و لەماڵەوە دایانبنیشێنیت


کوردستانی من ئەو وڵاتە نیە خەڵک ڕابکات لەدەستی


کێ بوو هێشتا پێلاوی لاستیکی لەپێ بوو هەستا نیوەی ژێرخانەکەی بەتاڵان برد بۆ ئیران و تورکیا؟


کێ بوو هەزاران گەنجی بەکوشتن دا لە شەری ناوخۆ؟


کێ بوو دەستی بەسەر دەروازە سنوریەکانی داگرت و داهاتەکەی کردە باڵەخانە لە ئەوروپا و ئەمریکا؟


کێ بوو گومرگی دەخستە سەر یەک پاکەت چا یان یەک تەککە پاکەت کە لە نیوان دوو شاری ئاڵوگۆڕی پێدەکرا؟


کێ بوو دوژمنی کەسک و سۆری دەهێنا سەر برای خۆی بۆ بەکوشتندانی؟


کێ بوو دووجار کەرکوکی تاڵانکرد و لەکۆتایی فرۆشتی؟


کێ بوو وای لە سووک چروکەکان کرد بچنە ئاسمان و مەزن و نیشتمان پەروەرەکانی بەخاکدا بردە خوارێ؟


کی بوو وایلیکردین رقمان لەخۆمان و خاکەکەمان ببێتەوەو بەهەزاران ملی ڕیگای هەندەران بگرین یان خەونمان ببێت بە ڤیزایەک؟


کێ بوو وای لە دکتۆرەکان کرد چاویان ببڕنە گیرفانی نەخۆشێکی هەژار؟


کێ بوو وای لەئەندازیارەکانمان کرد خیانەت لەئەمانەتی پرۆژەکان بکەن؟


کێ بوو زانکۆی کردە بڵقی زانست و توێژینەوەی کردە کاسبی؟


کێ بوو وای لە دوکاندارەکانمان کرد چاویان لە قۆڵبرین و فیلکردن و ملشکاندنی موشتەریەکانی بێت؟


کێ بوو ناخی تاکی کردە گورگێکی دڕندەی ترسنۆک، لەماڵەوە شێر و لەدەرەوە ڕێوی؟


کێ بوو خەلکی فێری گەندەڵی و تەمبەڵی کرد؟


کێ بوو وای لێکردین لە بەزین سەما بکەین و لەسەرکەوتن بگرین؟


کێ بوو هەستەکانی دزین و شارەکانی کردین بە کێڵگەی مریشکی بەرەڵا، نەدەزانین دەژیەین نە دەمرین؟


کێ بوو هەڵاتن و تەسلیمکردنی شارەکان و گوندەکانی کردە کەلتور؟


کێ بوو هونەر ومیوزیکی پێشکەش بە چەند قەشمەرێک کرد؟


کێ بوو نوسینی لەرۆژنامەکان کردە عەیبە؟


کێ بوو وای لە ٩٠% خەڵکەکەی کرد دەنگ نەدات؟


کێ بوو بەریوەبەری قوتابخانەیەکی سەرەتایی تا سەرۆکی زانکۆیەک بە تەزکیە دادەنا؟


کێ بوو وای لەفەرمانبەری دامەزراوی کرد دوو ئیش و سێ ئیش بکات و بازاڕی بێکارەکانی بدزێت؟


کێ بوو خدر بێگەڵاسی و شیروان عبداللە لە کۆچەر بیرکار بەناوبانگتر کرد؟


کێ بوو خوێندن و تەندروستی تەسلیمی کەرتی تایبەتی ئۆلیگارکەکان کرد؟


کێ بوو... کێ بوو... ؟!!


کێ بوو خەونەکانی ئێمەی دزی؟


ئەو نیشتمانە کوردستانی من نیە

کێ کوردستانی منی دزی؟



هێلکەکردن و مووچە دابەشکردن