پاشای وڵاتێک و خێزانەکەی ماوەیەکی درێژ بوو منداڵیان نەدەبوو. لەسەروبەندی لەدەستدانی هیوا بوون هەوالێکی خۆش دڵی هەردووکیانی خۆشکرد بە چاوەڕوانی یەکەم منداڵ و کۆتا منداڵیان.
منداڵەکە لەدایک بوو، هەردووکیان کۆکبوون لەسەر ئەوەی ناوی لیبنێن "دژوار" چونکە زۆر بەدژواری هاتە دنیا. ساڵ هاتوو رۆیشت، کاکە دژوار کەسێکی لاوازی سیسەی پوتە دەرچوو. زۆر رقی لەناوەکەی بوو. مال خۆی نەبوو میوانیشی لۆ هاتبوو. دژوار ژنی هێنا و ماوەیەکی زۆر بە دلسۆزی خەریکی پەروەردەکردنی خیزانەکەی بوو. تاکە شت بەڕاستی زۆر پەستی دەکرد ناوەکەی بوو.
رۆژی کۆتایی ژیانی دژوار بانگی خیزانەکەی کرد و گوتی یەک وەسیەتم هەیە و ئەویش ئەوەیە کەوا لەسەر گۆڕم نەنوسن دژوار. هەرشتەکی دیکە دەنووسن بنوسن بەس تکایە نەنوسن دژوار.
دژواری داماو مرد و قەبریان لۆ لیدا و خیزانی لەسەر گۆڕەکەی نووسی " ئێرە گۆری ئەو پیاوەیە کە تا دواساتی تەمەنی و بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ لە هاوسەرگیری خیانەتی لەهاوسەرەکەی نەکرد".
هەرپیاوێک بەتەنیشت گۆرەکەی دادەرۆیشت و ئەو رستەی سەر کێلەکەی دەخوندەوە دیگۆت: پیاح بەخوای ""دژوارە"' ئەوەندە ساڵە خیانەت لەهاوسەرت نەکەی...ههههه
هەندێک مۆر هەیە لەژیان یەکجار بەسە لۆ ئەوەی هەتاهەتایە پێوەت بنوسێ و لەکۆڵت نەبتەوە. لە کوردستانیش کە بنەمالەیەک لەقەبێکیان وەرگرت، دوای ٧ پشت هەر دەمێنێت. ئەو ٧ پشتە هەتاهەتایە قوربانی ئەو نازناوەن ئەوجا خۆش یان ناخۆش. بەس بەرای من جوان نیە کەسێک ناوێکی ناوچەگەری یان تیرەیی وەک نازناو بەکاربهینێت. خۆجیاکردنەوە و تەفاخور بەشتیک کە خۆی هیچ دەستیکی نیە لەدروستکردنی شتێکی عەیبە.
in Posts