کاتێک دەوڵەتەکان دەڕووخێن

کاتێک دەوڵەتەکان دەڕووخێن:

فاڵچیەکان،

سواڵکەرەکان،

دووڕووەکان،

خۆنمایشکەرەکان،

نووسەرە قەڵەم فرۆشەکان،

گێڕەشێوێنەکان،

گۆرانیبێژە ناتەباکان،

شاعیرانی دووڕوو،

چەقۆکێشان،

تەپڵ لێدەرەکان،

گاڵتەجارەکان،

فەلەکناسەکانی زۆدیاک،

سیاسییەکان،

ماستاوچیەکان،

ڕێبواران

و هەلپەرستەکان


زۆردەبن. بۆیە؛


دەمامکەکان ئاشکرا دەبن ،

ئەوەی تێکەڵ نەکراوە تێکەڵ دەبێت،

قەدرزانی لەدەست دەچێت ،

بەڕێوەبردنی ڕەوا بە هەڵە حیساب دەکرێت،

مانا و وشەکان تێکەڵ دەبن،

ڕاستگۆیی تێکەڵ بە درۆ دەبێت،

وە جیهادیش تێکەڵ دەبێت کوشتن.


کاتێک دەوڵەتەکان دەڕووخێن:


،تیرۆر زاڵ دەبێت

خەڵک پەنا بۆ مەزهەبەکان دەبەن،

سەرسوڕهێنەر دەردەکەون و دەنگۆ بڵاودەبێتەوە،

دۆستێک دەگۆڕێت بۆ دوژمن و دوژمنێک بۆ دۆست،

دەنگی درۆ بەرزتر دەبێتەوە

و دەنگی حەقیقەت کاڵ دەبێتەوە،

ڕووخساری گوماناوی دەردەکەوی

ڕووخساری جوان نامێنێت،

خەونەکان کەم دەبنەوە و هیوا دەمرێت،

کەسی عەقڵ زیاتر نامۆ دەبێت و

سیماکان لەدەست دەچن.

دەنگی دانایان و زانایان لە جەنجاڵی دەنگی بانگخوازان و بانگەشەکردن بۆ کۆنەپەرستی ون دەبێت.

هەمووان وریا و چاوەڕوانی دەبن،

دۆخەکە دەگۆڕێت بۆ پڕۆژەی کۆچ

نیشتمان دەگۆڕێت بۆ وێستگەیەکی سەفەر،

ئەو شوینانەی تێیدا دەژین دەبنە حەسار

ماڵەکان دەبنە یادگاری و

یادگارییەکان دەبنە چیرۆک! '


ابن خلدون (١٣٣٢ ز - ١٤٠٦ ز)

بریاردان شتێکە و جێبەجێکردنی شتێکی ترە