کاریگەری وشترمرخ

وا زانراوە کەوا وشترمرخەکان سەریان دەخەنە ژێرخاک کاتێک هەست بە مەترسی دەکەن. لە جیهانی پیشەیش هەمان دیاردە بونی هەیە کاتێک فەرمانبەرەکان پشتگوێی ڕاپۆرتە دارایە قورسەکان، یاخود ڕوبەرووی کێشەکانی پەیوەست بە گوفتوگۆی سەخت دەبنەوە و خۆیان لەو جۆرە بەرپرسیارەتیانە لادەدەن کە کەمترین بەرپرسیارەتیان تێدایە. پەیوەندیان بەهیچ شتێکی قورس و چارەنوس ساز ناهێلن و بەردەوام هیچ ڕایەکی تایبەتیان نیە. ئەوانە فەرمان دەهێنن و دەبەن و بەبێ ئەوەی خۆیان بخەنە مەوقیفێک کە روبەروبونەوەی تێدابێت.


کە کۆبونەوەیەک دەکرێت، عادەتەن "ئم ئم و بەڵێ بەڵێ" یانە و هەموو شتێک قبوڵ دەکەن نەوەک بگەنە ئەو بارەی قورسایەکیان بکەوتە سەرشان کەناچاریان بکات وەک وشترمرخەکان هەڵسوکەوت بکەن. بۆیە زۆر گرنگە وشترمرخەکان لە کۆمپانیاکان یاخود پەیمانگەکان دەستنیشان بکرێن و پۆستیان نەدرێتێ.


بەداخەوە، لەهەرێمی کوردستانیش زۆربەی هەرەزۆری بەڕێوەبەرەکان کەسانێک لەدەوری خۆیان خڕدەکەنەوە کە وەک وشترمرخن. بۆیە کێشەکان بەرەو گەورەتر دەچن. لەبڕی ئەوەی ڕوبەروی ببنەوە، مجامەلەی بەرێوەبەر دەکەن و لێی دەشارنەوە. بەڕیوەبەری سەرکەوتو هەمیشە ئەو کەسانە لەخۆی خڕدەکاتەوە کە راستگۆ و قسەلەڕوون. نەک ئەوانەی هەر خەریکی لێکدانەوەی ئەوەن چۆن دڵی بەرێوەبەر رازی بکەم و کێشەکانی لێ بشارنەوە و نەیبینێت.

ئەو مارانەی کە مێشوولەی ئاگرین دەخۆن تێناگەن کە دواتر بۆ هەمیشە لە تاریکیدا دەمێننەوە.