"کاریگەری تەڵە" (Decoy Effect)

یەکێک لەو تەکنیکە دەرونیانەی کە کۆمپانیا گەورەکان لە فرۆشتنی کاڵاکان و خزمەتگوزاریەکان بەکاری دەهێنن پێی دەڵێن "کاریگەری تەڵە" (Decoy Effect).


با بەچەند نمونەیەک ئەو تەڵە/فێڵە دەرونیە روونبکەینەوە:


بۆ نمونە دەمانەوێت مۆبایلێکی ئایفۆنی ١٤ بکڕین و دەچینە سەر پیگەی ئەپڵ و ئەو ٣ بژاردەیە دەبینین:


ئایفۆن ١٤: ٧٩٩ دۆلار لەگەڵ خەزنی ١٢٨ گێگابایت

ئایفۆن ١٤ پرۆ: ٩٩٩ دۆلار لەگەڵ خەزنی ١٢٨ گێگابایت

ئایفۆن ١٥ پرۆ: ١٠٩٩ دۆلار لەگەڵ خەزنی ٢٥٦ گێگابایت


لێرەدا ئایفۆن ١٤ پرۆی ناوەڕاست وەکو تەڵە دانراوە. نرخەکەی نزیکە لە ئایفۆن ١٥ پرۆ بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو خەزنی کەمترە. زۆربەی کڕیارەکان بژاردەی سێیەم هەڵدەبژێرن. ئەپل ناچارت دەکات کەوا ئایفۆنی ١٥ پڕۆی ١٠٩٩ دۆلاری بکڕیت، چونکە سەرنجراکێشتر دەریدەخات لەوانی تر.


ئەوجارەی دەمانەوێت لاپتۆپێکی لینۆڤۆ بکڕین و ئەو ٣ بژاردەمان لەپێش دەمە:


لاپتۆپی مۆدێل ١: 800 دۆلار لەگەڵ پڕۆسێسەری Intel i5 و SSD 256GB

لاپتۆپی مۆدێل ٢: 1000 دۆلار بە پڕۆسێسەری Intel i7 و SSD 256GB

لاپتۆپی مۆدێل ٣: 1100 دۆلار بە پڕۆسێسەری Intel i7 و SSD ی 512 گێگابایت


لاپتۆپی ناوەڕاستی مۆدێل ٢ وەک تەڵە دانراوە. لینۆڤۆ ناچارت دەکات ١١٠٠ دۆلار بە مۆدێلی ٣ بدەیت.


دەتەوێت تۆیۆتا کامری بکریت و دیسان ٣ بژاردەت لەبەردەمە:


تۆیۆتا کامری (LE): ٢٥ هەزار دۆلار لەگەڵ تایبەتمەندییە/مواصەفاتە سەرەتاییەکان

تۆیۆتا کامری (SE): ٢٨ هەزار دۆلار لەگەڵ تایبەتمەندییە/مواصەفاتە ستانداردەکان

تۆیۆتا کامری (XSE): ٣٠ هەزار دۆلار لەگەڵ تایبەتمەندییە/مواصەفاتە بەرزەکان


لەم حاڵەتەدا تۆیۆتا کامری (SE) وەکو تەڵە کاردەکات. نرخەکەی نزیکە لە تۆیۆتا کامری (XSE) بەڵام مواصەفاتی بەرز نیە. لە ئەنجامدا کڕیاران زیاتر تۆیۆتا کامری (XSE) وەک باشترین بەها هەست پێدەکەن، ئەمەش وایان لێدەکات بەرەولای بژاردەی سێیەم بڕۆن.


دەتەوێت گەشتێک بکەی بە پیگاسۆس:


بژاردەی یەکەم: 400 یۆرۆ لەگەڵ ترانزێتی ٢ کاتژمێر

بژاردەی دووەم: 330 یۆرۆ لەگەڵ ترانزێتی ٨ کاتژمێر

بژاردەی سێیەم: 450 یۆرۆ لەگەڵ ترانزێتی ١،٥ کاتژمێر


تەمەشای بژاردەکان بکەن؛ دەبینی بژاردەی دووەم خراپە هەرچەندە نرخەکەی کەمترە. پیگاسۆس نایەوێت ئەوە هەڵبژێری. پیگاسۆس بە مەبەست دەیەوێت بژاردەی یەکەم هەڵبژێری. بژاردەی دووەم و سێیەمی وەک تەڵە بۆت داناوە. لەخۆت دەپرسی لەبەرچی بۆ نیوسعات جیاوازی ٥٠ یۆرۆی زیادە بدەم یان لە کوێ تاقەتم هەیە ٨ کاتژمێر لە فرۆکەخانە بمێنمەوە. بۆیە زۆربەی گەشتیارەکان بژاردەی یەکەم هەڵدەبژێرن.


https://www.linkedin.com/posts/dr-ing-rastee-dalshad-ali-2b00831b0_%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%8E%DA%A9-%D9%84%DB%95%D9%88-%D8%AA%DB%95%DA%A9%D9%86%DB%8C%DA%A9%DB%95-%D8%AF%DB%95%D8%B1%D9%88%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%95%DB%8C-%DA%A9%DB%95-%DA%A9%DB%86%D9%85%D9%BE%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7-activity-7215870022940815360-8oau?utm_source=share&utm_medium=member_desktop



بەستنەوەی هەموو شتێک لە کوردستان بە سیاسەت