کاریگەری خراپی خەڵک

دوو منداڵ بەیانیەکی سارد لەسەر دەریاچەیەکی بەستوو خەریکی یاری خلیسکان بوون. لەناکاو بەستەڵەکی سەر دەریاچەکە شکا و یەکێکیان کەوتە ناو ئاوە بەستوەکە. تەوژمی ئاوی ژێر بەستەڵەکەکە چەند مەترێک منداڵەکەی لەژێر بەفرەکە راکێشا.


بۆ ڕزگارکردنی تاکە بژاردە شکاندنی ئەو چینە بوو کە بەبەستەڵەک داپۆشرابوو. هاوڕێکەی دەستی کرد بە هاوارکردن بۆ یارمەتی، بەڵام کە بینی کەس نایەت، بە خێرایی بەدوای بەردێکدا گەڕا و بە هەموو هێزی خۆی دەستی کرد بە لێدانی سەهۆڵەکە. لێیدا و لێیدا و لێیدا تا توانی درزێک بکاتەوە کە لە ڕێگەیەوە قۆڵی ڕاکێشا و ڕزگاری کرد.


دوای چەند خولەکێک، لەلایەن دراوسێکانەوە کە گوێیان لە هاوارەکانی یارمەتی بوو، هاتن و تیمەکانی بەرگری ناوەخۆش گەیشتنە شوێنەکە. خەڵکەکە نەیاندەتوانی واز لە پرسیارکردن بهێنن کە چۆن ئەو منداڵە بچووکە توانیویەتی چینێکی وەها ئەستووری سەهۆڵ بشکێنێت. مەحاڵە بەو دەستانە بچوکانە ئەو بەستەڵەکە ئەستورە بشکێنرێت. مەحاڵە، هێزی پێویستی نییە، چۆن توانی؟


پیاوێکی بەساڵاچوو کە لە نزیکەوە چاودێری ئەو مقۆمقۆیەی دەکرد، لەوان نزیک بویەوە و وتی: دەزانم چۆن ئەو کارەی کردووە! خەڵکەکە بە سەرسوڕمانەوە وەڵامیان دایەوە، چۆن؟!!


چونکە کەس لە دەوروبەری نەبوو پێی بڵێت کە ناتوانێت بەستەڵەکەکە بشکێنێت.


وەک دەیڤ کارۆل لەمافی خۆت خۆش مەبە