یەکێک لە هۆکارەکانی فەشەل هێنانی بیرۆکەی کارسازی لەکوردستان پێدانی بەخشینە بێ بەرامبەر. دەبینی چەندین ڕێکخراوی خێرخوازی یان خانەکانی داهێنان دوای خولێکی چڕ لەسەر کارسازی، هەڵدەستن بە هەڵبژاردنی چەند بیرۆکەیەک بۆ ئەوەی بیکەن بە بزنسێکی سەرکەوتوو. لەمیانەی تاقیکردنەوەی خۆم وەک یەکەمین کەس کە بیۆرکە و بەرنامەی پەرەپیدانی کارسازی و پێشەنگی کارم لەساڵی ٢٠٠٩ بۆ ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارکرد و دواتر لە ٢٠١٨ لەزانکۆ جێبەجێمان کرد، بەدڵنیایەوە پێتان دەڵێم، ئەو جۆرە لەبەخشینە زۆر لاواز کەسی بەخشراو دەبەستێتەوە بەبەردەوامی کارەکەی و لە دوای کاتێکی کەم واز لەکارەکەی دەهێنێت.
بەڕای من، نابێت حوکمەت یان ڕێکخراوی خێرخوازی دەست بۆ ئەو جۆرە لەبەخشینانە ببەن چونکە پارەکە زۆربەی کات خەسارەتێکی ناپێویستە. بانکە ئەهلیەکان تاکە لایەن بن دەبێت دەست بەجۆرێک لە بەخشین بکەن کەوا دواتر داوا لە بەخشراوەکە بکات کە پارەکە بگەڕینێتەوە. کەسی بەخشراو هەست نەکات کە بەرپرسیارەتیەکی لەسەر شانە، زۆر تەمبەڵ دەبێت لە بەرەوپێشبردنی کارەکەی. بیرۆکەی بانکی ڕامینی بەنگلادشی لە کۆنتیکستی کوردستان هەمواربکرێتەوەو تەجروبەی ئێرانیش لەگەڵی تێکەڵ بکرێت تا بتوانین مۆدێلێک دروست بکەین کە مایکرۆ ئابوری کوردستان دەگۆڕیت.
لە ئێستادا، قەزا نیە لە کوردستان زانکۆیەک یان پەیمانگەیەکی تێدا نەبێت. زۆرێکیشیان هەردووکی تێدایە. چەندین بەشی سەقەتی سەرلەقوڕنانی ئەکادیمیان هەیە کە ساڵانە ملیارەها لەبودجەی کوردستان دەبەن. نەک هەر سودیان نیە، بەڵکو زەرەرێکی گەورەشن. لە پۆستێکی پێشووم پێشنیاری (زانکۆی هەرێمم کردبوو : https://lnkd.in/eQaitpyE لێرەدا یەکەم شت مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە پەیمانگەکان بخرێنەوە سەر زانکۆکان لە هەموو قەزایەک، دووەم شتیش ئەوەیە هەموو زانکۆیەک پارکیکی تەکنەلۆژی تایبەت بەخۆی دابمەزرێنێت.
لەجیگای ئەو بەشە ئەکادیمە زەرەربەخشانە، ئەو پارکانە بکەونە کار. دامەزراندنی پارکەکانی تەکنەلۆژیا ژینگەیەکی هاوبەش دەڕەخسێنێت کە کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکان دەتوانن شانبەشانی دامەزراوە توێژینەوە و کۆمپانیا گەورەکان کاربکەن بۆ پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزاری نوێ. لێرەوە کار بۆ جیبەجێکردنی مۆدیلی کارسازی ڕاستەقینەی کوردستان بکرێت.
چی ژیرخانە کە ئەوبەشە ئەکادیمیانەی کە دەرچوەکانیان ناتوانن لەبازاڕ کار بدۆزنەوە و لەحاڵی ئێستا بەکاری دەهێنن بخریتە سەر ئەو پارکە تەکنەلۆژیانە. ستافەکانیشیان (Upskilling and Reskilling) یان بۆ بکرێت. توانی بەردەوام بێت، زۆر باشە! فەرموو بڕۆ لە پارکی تەکنەلۆژیا خۆت بسەلمێنە. تەیتوانی، بگەڕێوە ئەو وەزارەتەی یان سەنتەری توێژینەوەی کە پیویستی بە ڕاژەکەتە! پێوستیان بە ڕاژەکەت نیە، زانکۆیەکی گەڕۆک دادەمەزرێنم کە بچێتە گوندەکان و ناحیەکان، لەوێ وانە بەوانەبڵێن کە بواریان بۆ نەڕەخساوە خوێندن تەواوبکەن یاخود نەیانتوانیوە بێنە زانکۆ.