لەمیانەی گفتوگۆیەکی هاوڕێیانە لەگەڵ (دکتۆر Soran Hussein- سەرۆکی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە زانکۆی کۆیە), بیرۆکەیەکی یەک ترلیۆن (1,000,000,000,000) دیناریمان گەڵاڵە کرد کە خزمەتێکی مێژوویی بە کۆمەڵگەی کوردستانی دەکات و دەیکاتە نمونەیەک بۆ گشت عیراق؛ ئەویش بەتایبەتکردنی کەرتی تەندروستی لەسەر بنەمایەکی شەڕاکەت لەنێوان حکومەت و کەرتی تایبەت (PPP) کە تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی لەبەرچاوبگرێت.
پوختەی پڕۆژەکە:
یەکەم خاڵ: حکومەتی هەرێم مانگانە نزیکەی ٦٠ ملیار دینار وەک موچە لە کەرتی تەندروستی سەرف دەکات و ساڵانە دەکاتە ٧٢٠ ملیار دینار، جگە لە ٢٠٠-٣٠٠ ملیاری دەرمان و پێداویستی و نەسریەی دامودەزگاکانی تەندروستی. ئەگەر بێتو بەسەر ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی دابەش بکەین، تەندروستی هەر هاوڵاتیەک ساڵانە ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هەزار دینار لەسەر حکومەت دەوەستێت، زۆر زۆر زۆر بەدەگمەن هاوڵاتی هەست بەوەدەکات و زۆرینەی هاوڵاتیان بایی ٥٠٠٠ دیناریش سودمەند نابن و دەچنە کلینیکە تایبەتەکان.
خالی دووەم: ئەگەر هەر هاوڵاتیەک بیمەیەکی تەندروستی جێگیری ساڵانەی بەبڕی ٢٠٠ هەزار بخرێتە سەر هەژماری بانکی، یاخود وەک کارتی دڵنیایی تەندروستی وە لەسەر پسولەی خۆراک بخرێتە سەر ئەندامانی خێزانێک بۆ نمونە، دەتوانرێت زۆر چالاکانەتر نەخۆشخانەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕیوەببردرێن، بەمەرجی پابەندی بە ڕێشوێنی یاسایی حکومی. خیزانێکی ٥ کەس کە پێشتر بایی ٢٥٠٠٠ دینار سونەدمەند نەدەبوو لەکەرتی تەندروستی حکومی، ئێستا بەو پێشنیارە یەک ملیۆن دینار سودمەند دەبێت و کەدەکاتە ٤٠ قاتی پێشووتر.
خاڵی سێیەم: کۆتایهێنان بە بوونی دووکەرتی تەندروستی تەریب و داخستنی سەرجەم کلینیکەکانی دکتۆرەکان و هێنانەوەیان بۆناو نەخۆشخانەکان لەسەر ئەو سیستەمە نوێیە. ئەمە کۆتایی بە گەڕەلاوژێی تەندروستی دەهێنێت و هەم نەخۆشەکان و هەم دکتۆرەکانیش و کارمەندانی تەندروستی داهاتیان جێگر و عادیلانە تر دەبێت.
خاڵی چوارەم: دکتۆرەکانی دەرمانساز (کەبەداخەوە زۆربەیان دەرمانفرۆشن نەک دەرمانساز) دەخرێنەوە سەر ئەو سیستەمە نوێیە و مۆنۆپۆلی دەرمان و کرین و فرۆشتنی سیستماتیک دەکرێت و گشتی دەخرێتە سەر سیستەمێکی ئەلیکترۆنی سەرتاسەر.
خاڵی پێنجەم: ئەو بیمە تەندروستیە بەهیچ شێوەیەک نابێتە پارەی کاش بەڵام وەک رەصید دەمێنیتەوە بۆ گشت حالەتەکانی نەخۆشی. ئەگەر کەسەکە وەفاتی کرد و لەرەصیدی مایەوە، ئەو برە پارەیە دەخرێتە سندوقی حالەتەکانی نەخۆشی درێژخایەن و ئیمیرجنسی و شیرپەنجە و نەخۆشی زگماک و کەسانی کەمدەرامەت و خاوەن پیداویستی تایبەت.
خاڵی شەشەم: دەکرێت چارەسەری نەخۆشیە سایکۆلۆژیەکان و خانەکانی پیری و کەمئەندامەکان و ئۆتیزم و ..هتد. بخرێتە سەر ئەستۆی هەمان سیستەم. بەوەش تەندروستی سایکۆلۆژی دێنینە ناو هاوکیشەی تەندروستی کوردستان.
لەکۆتایدا، ئەو پرۆژەیە دەکرێت دەوڵەمەندتر بکرێت بە کوالیتی کۆترۆلی ئایزۆ و دڵنیانامەی سیستەمە ئەوروپی و ئەمریکی و جیهانیە ناودارەکان. بۆیە پیشنیاری کۆڕبەندێکی سەرتاسەری بەگەرخستنەوەی "یەک تریلیۆن" دیناری تێچووی تەندروستی لەسەر ئاستی کوردستان دەکەین وە دەیخەینە بەردەم سەرجەم کاربەدەستان. دڵنیا بن هەمووان لەو سیستەمە قازانج دەکەن جگە لە بندیوار و فەزایی و پاوانخوازە چلێسەکان نەبێت. بۆیە نابێت گوێ بە پرتەوبۆرەیان بدرێت. بۆ پێشەوە!!!