کارەساتی شیوعیەت لەکەرتی گشتی

هۆکاری سەرەکی لاوازی و سستی کەرتی گشتی هەریمی کوردستان بریتیە لە شیوعیەت. ئەو سیستەمەی کەرتی گشتی کوردستان و عراق و ئەوەی زۆبەی ناوچەکەی لەسەر دەروات سیستەمیکی شیوعیە بە ئیمتیاز. با جوانتر لۆتان روون بکەمەوە. ناواخنی شیوعیەت بە سانایی دابەشکردنی هەموو موقەدەراتێکی دەولەتە بەیەکسانی بەسەر هەمووان. چەند شیعارێکی جوانە لەیەکەم وەهلەی بیستنی! بەلام کارەساتە کە فکری لیدەکەیەوە. لۆ کارەساتە؟ کارەساتە برا!

چۆن دەبیت فەرمانبەرێک کە زیرەکترین و باشترینە لەگەل یەکیک کە تەمبەلترین و خراپترینە مووچەیان وەک یەک بیت ئەوە چیە پێکەوە موباشەرەیان کردیە؟

لەبلەبانەکانی سەر تیڤی و مافپەروەرە سمێل بۆیاغەکان لیت قیت دەبنەوە دەلین: ئەدی نابی یەکسانی پەیرەو بکەین؟

دە پەیرەوی بکە هەتا فەرمانبەرە زیرەک و دلسۆزەکە لەخۆی دەپرسی، خۆ شیت نەبووە زیاتر خۆی ماندی بکات. ئیش بکات و نەکات خۆ لە کاکی تەمبەل و خراپ هەر خراپتر نابی. هەتا دەچتە ریزی ئەو و فەشەل بە سیستەمەکە دێت و یەک کەسی دلسۆز نابینیەوە.

کارەساتەکە لە زانکۆ زیاتریشە. توخوا دەبی پرۆفیسۆرێکی فیزیا و هەندەسە و ماتماتیک لەگەڵ پرۆفیسۆرێکی .... (با نەیرێم... دەزانم ١٠٠ فەیلەسوفم لی قیت دەبتەوە ...ئەمیش تاقەتی ئەوانەم نیە وەڵا) لەیەک تەرازوو دابنرین؟ کاکی موهەندیس دکتۆرا لە هارڤارد بینی و خاوەنی ١٠٠ داهینان بی جیاوازی نیە لەگەل کاکێکی خاوەن دکتۆرا کە دکتۆراکەی ژمارە پەنجایە لەسەر "پێم دەڵێن: مەحبوبە خێل و قیچە ، مەیلی شەڕ دەکا خـێـل و قـیچـە ، یا تەرازوی نازی نەختـێ سـەر دەکا..".
 
بەخێرێینەوە! 

لینکی پۆست

لەسەر مامۆنیزم