بەداخەوە، لەناو زۆر و بۆری کۆلیژەکانی شەریعەو لاوازی ئاستی مامۆستاکانیان لەزانستی شەریعەتی ئیسلامی، کیشەیەکی گەورەتر هەیە کەزۆرجار چاوپۆشی لێدەکرێت ئەویش نزمی نمرەی وەرگیراوانی خوێندنی ئاینیە لە کوردستان. بەشیوەیەکی گشتی، هەر خوێندکارێک نەتوانێت بگاتە کۆلیژ و ئاستی زانستی زۆر لاواز و نزم بیت، تەق روو لە خوێندنی ئاینی دەکات. لەبەر ئەوەی کۆلیژەکانی زانستی شەریعەش ئاستیان زۆر خراپ و لاوازە، کامە خوێندکاری پۆلی ١٢ەش، ئەوەی کە نمرەی پینایەت و لەئاخیری پۆلەکە دادەنیشت، تەق دەچتە شەریعە. ئەوەش کارەساتە! کارەساتە چاکسازە کۆمەلایەتیەکانی داهاتووت بریتیبن لەو دەستە خویندکارانەی کە نزمترین ئاستیان هەیە.
بەڕای من، لە گشت هەریمی کوردستان یەک کۆلیژی شەریعەی ئاست بەرز زۆر باشترە لەو هەمووە ئاست نزم و لاوازە. بەراستی هەر حەیای خوێندنی ئاینیشیان بردیە. کامەی دکتۆرای هەیە، لەنمرەکەی پۆلی ١٢ ی بکۆلیەوە شتیکی ئەوتۆ نیە. ئەوەش ئاماژەیەکی زۆر زۆر خراپە. پێویستە وەزارەتی خویندنی بالا کەمترین کۆنمرە بۆ خویندنی ئاینی لە کوردستان دابنێت بەوەی نابیت خویندکار لە ٨٠% کەمتر هەبیت کاتیک دەیەوێت بچیتە ئەو کۆلیژانە و سەرجەم کۆلیژەکانی شەریعە لەسەر ئاستی کوردستان یەکبخات لەناو یەک کۆلیژی پوختە وئاست بەرز.
بەکوردی، رێگەبگرین لەو جەماعەتەی کەلە خوێندنی ئامادەیی لە دواوەی دواوە دادەنیشتن و زۆربەیان سەرچاوەی کێشە بوون و نمونەی رەوشتی باش نەبوون ببنە چاکسازی کۆمەلایەتی و خەڵک فێری رەوشتی چاک بکەن. هەر بۆیەش وتاری ئاینی لە کوردستان وتاریکی نەزۆکە و گەنجێک کە نەگەیشتیتە تەمەنی ٣٥ ساڵ بە باوکم دەڵی، کە تەمەنی سەرووی ٧٠ ساڵە، دزی مەکە و درۆی مەکە. ترحیو!! لەجیاتی ئەوەی لەسەر بیردۆزەکۆمەلایەتیەکان و سایکۆلۆژیەکان وبەرەواردەکان قسە بکات. بەس کە ئاستەکەی ئەوها نەبوو، بەتەمای چی، هەر نەفسی وتاری ٣٠٠ ساڵ پێش ئیستایە.
in Posts