لەیەکێک لە دارستانەکان، ئاگاداریەک بڵاوکرایەوە کەوا بەدوای کەروێشکێک دەگەرێن بە عنوانی " کەرویشکێ وەک دۆزەرەوەی نەفەق و کونەکانی ژێر زەوی". بێجگە لە ورچێک، یەک گیاندار بۆ ئەو پۆستە تەقدیمی نەکرد. جەماعەتی سەرچاومرۆیەکان ڕێک ورچەیان تەعین کرد بەو پۆستە.
دوای ماوەیەک جەنابی ورچە بینی هەرهەمان جەماعەتی سەرجاوە مرۆیەکان کەروێشکێکیان بە ناونیشانی " ورچیک وەک بەرپرسی کردنەوەی رێگا لە دارستان" تەعین کردیە. ورچەکە لەو حالەتە زۆر پەست بوو، بۆیە بریاریدا کە شکاتێک لەلای بەرێوەبەری ئیداری دارستان لە جەماعەتی سەرچاوە مرۆیەکان بکات.
دوای بەدواداچوونی شکاتی ورچەکە، بریاردرا کەوا لیژنەیەک لە ٣ پڵنگ پێکبهینرێت بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتەکە.
سەرەتا، لیژنەکە لە کەروێشکەکەی داواکرد کەوا بەڵگەکانی خۆی پیشکەشبکات. دوابەدوای ووردبینی، بریاری لیژنە هات کەوا "کەرویشک ورچە". بەهەمان شیوە لە ورچیشیان داواکرد کەوا بەڵگەکانی پێشکەش بکات. دیسان بریار هات کەوا "ورچ کەروێشکە".
کۆتا بریار: هیچ گۆرانکاریەک لە پۆستی کەروێشک و ورچ نەکرێت لەبەر ئەوەی "کەروێشک ورچە" و "ورچیش کەروێشکە" بەپێی گشت بەڵگە پێشکەشکراوەکان.
ورچەکە هیچ نارەزامەندیەکی تری لەسەر بریاری لیژنەکە نیشان نەدا. کە لە ورچەی فەقیریان پرسی بۆ رازیبووی بە بریاری لیژنەکە، وەڵامی دایەوە ووتی: " چۆن نارەزایەتی لە بریاری لیژنەیەک لە "٣ پڵینگ" دەرببرم کە لەراستیدا "٣ ئێستر/کەر"ن و هەموو نوسراوەکانیش دەڵێن ئەو "ئێسترانە پڵنگن"؟
ئەوەش بەکورتی ئیشی جەماعەتی سەرچاوە مرۆییەکان لە زۆربە جیگاکان دەردەخات و چارەنوسی هەرکەسێکە لە سیستەمێکی نەخۆش شکاتێک لەکەسیک/شتێکی خواروخێچ بکات.
in Posts