تۆ خاوەنی ئۆتۆمۆبیلێکی ڕۆلس ڕۆیسی ٢٠٢٤ ی ٥٠٠،٠٠٠ دۆلاری. میوزیکەکی هێمنت خستیتە سەر بلوتوث و لەوپەڕی ئارامی دایت. لەنکاو کەچە لادەیەکی ١٩٨٨ ی ١٠٠٠ دۆلاری دەشکێنتەوە سەرت و دەستی دەردەهێنێت و جوێن دەدات و دەیەوێت خۆی بە رۆلس رۆیسەکەی تۆدا بکێشێت. نرخی یەک لایتی رۆلس رۆیسەکەت دەکاتە ٥ نرخی لادەکە. لەجیگای شۆفێری ڕۆلس ڕۆیس بیت، چ دەکەیت؟ دەیشکێنیەوە سەری و دەتەویت لێیبدەی یان پێ لە بەنزین دەنێیت و خۆتی لێ نەجات دەدەیت؟
هەمان مەوقیف ڕاست نیە بۆ خۆلادان لەکەسانێک کە هیچیان نیە بیدۆڕێنن؟
هەمان مەوقیفیش ڕاست نیە بۆ شەڕنەکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە هیچیان نیە لەدەستی بدەن و وڵاتەکەی تۆش زۆری هەیە لەدەستی بدات؟ چەند نمونەی ئەوها دەبینیەوە لەجیهان؟