کافکا و بوکەڵەکە

لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا، فرانز کافکا کە هەرگیز هاوسەرگیری نەکرد و منداڵی نەبوو، بەناو پارکێکی بەرلیندا دەسوڕایەوە، کاتێک کچێکی منداڵی بینی بەناوی ئیرنا کە بەهۆی ئەوەی بووکەشووشە دڵخوازەکەی لەدەستدابوو، دەگریا. ئەو و کافکا بەدوای بووکەشوشەکەدا زۆر گەران و نەیاندۆزیەوە.

کافکا بە ئیرینای گۆت سبەی دێینەوە و دووبارە بەجوانی لە بوکەشوشەکە دەگەرەێینەوە، بزانین ئەوجارە نایدۆزینەوە؟!

رۆژی دواتر، هەر گەران و نەیاندۆزیەوە. کافکا نامەیەکی لۆ ئیرینای نووسی کە گوایە لە بووکەشوشەکە بەدەستی گەیشتوە.

لەنامەکە نوسرابوو: تکایە مەگری! سەفەرێکم کردووە بۆ بینینی جیهان و دەگەریمەوە. کە گەرامەوە گشت سەرکێشیەکانمت لۆ باس دەکەم.

بەم شێوەیە چیرۆکێک دەستی پێکرد کە تا کۆتایی ژیانی کافکا بەردەوام بوو.

لەجیاتی بووکەڵەکە، کافکا نامە لەدوای نامەی بۆ ئیرینا دەنووسی و تێیدا باسی سەرکێشیەکانی بوکەشووشەکەی بۆ دەکرد.

کاتێک کافکا گەرایەوە بەرلین، بوکەشوشەیەکی بۆ ئیرینا کری و مەوعیدیکی لەگەل ئیرینا دانا.

بوکەشوشەکەی دا ئیرینا و پێی ووت، لە کۆتایدا دۆزیمەوە!
ئیرینا تەمەشای بووکەشووشەی کرد و گۆتی ئەوە هیچ لە بووکەشوشەکەی خۆم ناچیت.

ئەوجارە کافکا نامەیەکی تری دا بە ئیرینا کە تیایدا نووسیبووی: ببورە، گەشتەکانم منیان گۆری!

ئیرینا لەخۆشیان بووکەشووشەکەی لەباوەش گرت و بردیە ماڵەوە.

دوای ساڵێک کافکا لەتەمەنی ٤٠ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

کە ئیرینا گەورەبوو، نامەیەکی بچووکی لەناو بووکەشووشەکەدا دۆزیەوە. لەو نامە بچووکەدا کە واژۆی کافکای لەسەر بووە، نووسرابوو؛

زۆرجار هەموو ئەو شتانەی کە خۆشت دەوێت لەدەست دەچێت، بەڵام لە کۆتاییدا خۆشەویستی بە شێوەیەکی تر دەگەڕێتەوە."

لینکی پۆست

لەسەر پەیوەندی نێوان دەوڵەمەندی و کاری خێر