لەسەر خضير ميري: ئەو بیرمەندە عیراقیەی کە ماوەی ٦ ساڵ وەک شێت خۆی ناساند تا لە شێتی صدام رزگاری بێت
کاک خضیر، لەدایکبووی شاری عەمارە ساڵی ١٩٦٢، ساڵی ١٩٨٥ دەستبەسەردەکرێت، دوای ٣ ساڵ لەدەستبەسەری لەدەزگای ئاسایشی بەعس، دەگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شێتان وتا ساڵی ١٩٩١ لەوێ وەک شێتێک ژیان بەسەردەبات. لەدوای راپەرینی شەعبانی شیعەکان لەبەندیخانە رادەکات و ٢ ساڵ خۆی دەشارێتەوە و دواتر وەک رۆمانوسێک لەساڵی ١٩٩٣ دەردەکەوێتەوە و دواتر هەر ناتوانێت لە عیراق بژیت و بەناچاری دەچیتە قاهرە. لەوێش سەیارە لێی دەدات و دەیخاتە سەر کورسی.
ئەو دەڵێت:
ئایا ئێمە بەم شێوەیە دەمێنینەوە؟ ئایا مافی ئەوەمان نیە لە هیچ تێبەگەین؟ لە بنەڕەتدا ئەم دونیایە هەرگیز عەقڵانی نەبووە. شێتی بوونی نیە تا ئەو کاتەی عەقڵێک نییە بۆ تێگەیشتن لێی.
هەستکردنم بە بێ نرخیم لە عێراق، تەنها ئەوە نەبێت کە ژمارەیەکی نوێ دەبم لە لیستی قوربانییەکان، بووە هۆی ئەوەی کە لە عێراقەوە کۆچ بکەم.
دەبێت ڕزگارمان بێت لە کولتوری تەقدیسی مردووەکان لەمێژوودا، ئەوەندەی دەژین بنووسین و ڕزگارمان بێت لە نمایشی کولتووری و کەڵەکەکردنی زانیاری لەسەر ئەوان کە گەمژەیی پەروەردە دەکات.
عەقڵی عەرەبی لە شێتی نزیکتر بوو. سەرەتا لە شێتی ئالودەبوون بە شتەکانەوە دەست پێدەکات و تا لوتکەی کۆتایی کەبە دەسەڵاتدارانی عەرەب کۆتایی دەهات کە خاوەنی پێنج هەزار کچ کەنیزە بوون و شەوانە لە کاتی خواردنەوەی شەرابدا خوێنیان دەڕشت”