کەسانی دوورەپەرێز

لەکەسێکی دوورەپەرێزیان پرسی: زۆرترین شت چییە کە تۆ ڕقت لێیە؟


بەو جۆرە وەڵامی دایەوە:


یەکەم شت: زۆر ڕقم لە ژاوەژاو و جەنجاڵیە، بەتایبەت ئەوەی لە قەرەباڵغی و کۆبونەوەی گەورە دروست دەبن. بەبێسود دەیبینم.


دووەم شت: زۆر ڕقم لە قسەی ڕووکەش دەبێتەوە، بەتایبەت ئەو قسانەی کە باسی خەڵکی تێدا دەکرێت.


سێیەم شت: زۆر ڕقم لە نواندن و زەردەخەنەی ساختە و قسەلوسی و هەموو شێوازەکانی خۆشەویستییە کە بەرژەوەندی مەبەست بێت.


چوارەم شت: زۆر ڕقم لە بانگهێشتکردنی کەسانی ترە بۆ ئەوەی لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بەشداری بکەم، هەندێک جار ناچارم و بەبێ ئارەزووی خۆم بەشداری دەکەم.

پارادۆکسی سولەیمان