کەس ئیدعای ئەوە نەکات کە زمانی ئینگلیزی/عەرەبی/فەڕەنسی/ئیسپانی/...هتد. دەزانێت!

پیاوێکی هەژار لە بازار بەڕێکی بەسەر شانەوە بوو بۆ فرۆشتن. دەوڵەمەندێک لێی نزیک بویەوە و لێی پرسی نرخەکەی چەندە. فرۆشیارە هەژارەکە گوتی ١٠ درهەمی زێر. کڕیارە دەوڵەمەندەکە یەکسەر ١٠ درهەمی پێدا و مافورەکەی لێکڕی. فرۆشیاری هەژار بەو ئاڵوگۆڕە زۆر دڵخۆش بوو.


کڕیارە دەوڵەمەندەکە لێی پرسی ئایا دەزانیت کەوا بەهای ئەو بەڕە چەندە؟ فۆرشیار: نەخێر بەڕێزم. کڕیار: ١٠٠ درهەمی زێر! لەبەرچی بە ١٠ درهەمی زێر فرۆشتت؟!! فرۆشیارە هەژارەکە: لەبەر ئەوەی زۆرترین بڕی پارە کە بیستبێتم ١٠ درهەمی زێر بووە.


ئەوانەش کە ئیدعای زانینی زمانێک دەکەن، بەتایبەت زمانی ئینگلیزی و عەرەبی؛ لەڕاستیدا وەک ئەو فرۆشیارە هەژارەن. ئەو کەسەی ١٠٠٠ وشەی ئینگلیزی/عەرەبی دەزانێت نابێتە یەکێک کە ١٠٠٠٠ وشە دەزانێت. بەڵام ئەوەی یەکەم تێناگات لە فراوانی زمان بۆیە وادەزانێت کە ئینگلیزی یاخود عەرەبی هەر ئەوەندەیە، بە قەوانی نرخی فرۆشتنی بەڕەکە لە فراوانی زمان تێدەگات.


فەرهەنگی ئۆکسفۆردی نوێ ٢٢٠،٠٠٠ ووشە و چەمکی ئینگلیزی تێدایە (https://lnkd.in/eAdbsvG2) و فەرهەنگی ماریام-وێبستەر دەیگەیەنتە یەک ملیۆن ووشە (https://lnkd.in/eE85PV44). زمانی عەرەبی نوێش ١٢ ملیۆن ووشە! تەنانەت هەندێک دەلێن سەرجەم ووشەکان لە ملیارێک و پێنج سەد ملیۆن ووشە زیاترن (https://lnkd.in/eJ2bdKj4). دووبارە دەینوسمەوە: ١،٥ ملیار ووشە. هەندێکیشیان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاترە لە ١٠٠ ملیار ووشە (https://lnkd.in/e7Dzy8qf).

لەجێگەی سەرۆکی هەرێم بام