کەرەکانی زانکۆی ئەسیوط

زانکۆی ئەسیوط لە ساڵانی ٥٠ کان سیاجی نەبوو. بۆیە عەرەبانچییەکان وەک قەدبڕێک زانکۆکەیان بەکاردەهێنا. بەعەرەبانە و کەرەوە بەناو زانکۆدا تێدەپەڕین.


مامۆستاکانی زانکۆ شەکوایان لەلای سەرۆکی زانکۆ کرد کە جوان نیە کەر و عەرەبانە لەناو زانکۆ بێت و بچێت. سەرۆکی زانکۆ (کە عادەتەن دەبێت فەیلەسوف بێت ئەوجا ببێت بەسەرۆکی زانکۆ) کەسێکی عەلیمداری بەیرەقداری خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز بە نەرمی بە مامۆستاکانی گوت:


گرنگ نیە کەر بێتە ناو زانکۆ، بەڵام گرنگە کە بە بڕوانامەی زانکۆ وە دەرنەچێت .


ڕێزم بۆ کەمێک خەڵکی زانستی کە ماون، ئەو کەرانە نەک بە بروانامەی زانکۆوە، بەڵکو بە ناونیشانی پرۆفیسۆریش ئێستا لەناو زانکۆکان کاوێژ دەکەن .



مردووە بەڵام هەناسە دەدات