کەمئەندامە ساغەکانی سەدەی ٢١

ئاگاداری ئەو کەمئەندامانەن کە لەماڵەکەی تۆ دەژین؟ چەند کەمئەندامێکی گەنج! ئەوە سەیرە ئەو کەمئەندامانە هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نیە! بە ١٠٠ شەق کات ١٠-١١ ی بەیانی لەخەو هەڵدەستێت. چاوی بەقەد یەک بەردە یاپراخی تۆزاوی لە نیوەی ڕووەگرژەکەی دەردەپەڕێنێت. دوای ئەوەی سعاتێک یان زیاتر خۆی بە تیکتۆک و یوتیوب خەریککرد، ئەگەر نانی بەیانی بخوات باشە، ئەگەر نا تەمای ئەوەی نەبیت تەنانەت کات ١٢ی نیوەڕۆش هەڵسێت. خەمەکەی لەوەیە، جێگاکەی یەک مانگ بەنارێکی و قەدنەکراوی بەجێبهێڵێت، نە بای پێدادێت نە باران. بۆ بیکات مادام خزمەتکارێکی وەک دایکی بیکات.


دیمەنی گەڕانەوەی لەدەرەوە وەک دیمەنی دەرچونی کارەساتێکە، گۆرەوی لەلایەک، کراس لەلایەک، پانتؤڵ لەلایەک فڕیدەدات. بۆ بیکات، مادام هەمان خزمەتکار کۆیان دەکاتەوە، دەیانشوات و ئوتویان دەکات لەگەڵ دووجار "بەقوربانت بم گەڕایەوە؟!" "یاخوا بەخێرێیەوە" و ماچێکیشی لەگەڵ بێت؟


نانی گەرم و چێشتی خۆش ئەگەر بەدڵی بێت باشە، ئەگەرنا "طلبات" حازرە. کنتاکی و جیس بێرگەر و هامبەرگەر و پیتزای خۆشیش نەبێت نایخوات. خەمی هیچی نیە. تەنانەت تاقەتی نیە ئەو پەرداخەی پێپسیەکەی لەناودەخواتەوە بیباتە سەر مەخسەلی قاپەکان نەخوانەخواستە بیر لەوەبکاتەوە بیانشوات.


دوای ئەوە، مۆبایل و ئایپاد بەدەستدەگرێت، ٤ کاتژمێر لەسەریەک بۆ سناپ و ئینستاگرام و یوتیوب شۆرتس ملی خواربکاتەوە گوێی لێ نیە. ئەگەر متابەعەی زنجیرەیەک بکات، ١٠ زنجیرە لەدوای یەک تەمەشادەکات. بالندە و چۆلەکەی بەرەبەیان بیزاربویتن لە جریوەجریو و دوو کاتژمێر بەسەر بینینی دایک و باوکی تێپەڕیوە کە هەڵدەستن بۆ نوێژی بەیانی کاتێک باوێشکێک دەدات و بڕیاردەدات بخەوێت.


هەندێک جار لە کاتی بەتاڵیدا ڕەنگە زۆر میهرەبان بێت لەگەڵ باقی ئەندامانی خێزانەکەی دابنیشێت، بەڵام کوفرە مۆبایلی پێنەبێت و ئەگەر برادەرەکانی هاتنە

ئۆنلاین، ٥ کاتژمێر شیڕەشیربکات لەگەڵیان ئاساییە، بەس نەکەن بۆ ئیشێک بانگی بکەن.


ئەو کەمئەندامە بەشداری هیچ بەرپرسیارەتیەک ناکات لە ماڵەوە. خواردنێکی بەدڵ

نەبێت، دەیکاتە ئاژاوەیەک، وەک ئەوە وایە کە بەژیانی دایک و باوکی خواردنی خۆشیان نەدابێت. جارێ دنیا کاول بێت مێش مێوانی نیە. حەقی نیە لەسەر ئەوەی مبردە ئاوی تێدایە یان نا. حەقی نیە لەسەر ئەوەی جۆزەی کارەبا فڕییدەدات یان نا. ئینتەرنێت نەبرێت وشحنی مۆبایلەکەی نەبڕێت، ئاو ببرێت کارەبا ببرێت کێشەنیە!


لەلایەکی ترەوە، پیرۆزبایەکی گەرم لە سەرجەم ئەو دایک باوکانە دەکەم کە نەوەیەکیان پەروەردەکرد، بەقەد گورگێک لە سیسرکەیەک یان کوللەیەک دەترسێت. نەوەیەک کە بیجگە لە پارەی رۆژانەی، خواردنی ڕۆژانەی، مۆڵەتی شۆفێری غەمی هیچی تری نیە. نەوەیەک کە دوای ١٠ مامۆستای تایبەت دەتوانێت نمرەیەک بهێنێت کە بەدڵی ئەوانە. دەزانم ئەو دایک و باوکانە ئەوەندەی وێنە و پێگەی خۆیان لەدەرەوە پێ گرنگە ئەوەندە پەروەردەی منداڵەکەیان لا گرنگ نیە. گرنگ ئەوەیە دایکەکە لە تازیەک بڵێت کچم موهەندیصصەیە، دخططۆڕڕەیە، ماصطی چێری هەیە.....!!


پیرۆزبایتان لێدەکەم لەوەی ئێوە دوای ئەوەی کەمئەندامەکانی ماڵەوەتان و تەمەنیشیان گەیشتە ٣٠ ساڵیش هەردەبێت بەردەوام بن لە گێڕانی ڕۆڵی دایک و باوکی منداڵ. هیوادارم سەری نەوەکانی منداڵەکانیشتان وەک ئەوان لەقوڕ نەنێن. بەدەستی خۆتان کەمئەندامتان کردن. ترسنۆک و بێدەسەڵاتتان کردن. تەمبەڵ و خۆپەرستتان کردن. هەربژین! پرسیارەکە ئەوەیە: دایک یان باوک١٠ منداڵی ئەوها کەمئەندام پەروەردەبکەن، چ شانازیەک دەبێت لەگەڵ ئەوەی هیچی نەبێت؟ بەچیان دەنازی؟ بە کەمئەندامیان؟!

ئامۆژگاریەکی چینی