خەڵک ئازان لە ڕەخنەگرتن بەڵام ترسنۆکن لە کارکردن

گەنجۆیەک لەسەردەستی هونەرمەندێکی پیری شارەزا فێری وێنەکێشان بوو. ویستی بزانێت تا چەند بەتوانایە، تابلۆیەکی کێشا و بەیانیەک بردیە بازار و لەسەری نوسی ئەوەی هەر هەڵەیەک لەو تابلۆیە دەبینێت، بەو فڵچەیەی ژێرەوە دەستنیشانی شوێنی هەڵەکە بکات. ئێوارە هاتەوە بینی تابلۆکە دەیان هەڵەی لێدۆزرایتەوە.


ڕایکردە لای مامۆستاکەی و پێی گوت کەوا هەرگیز نابێت بە وێنەکێش و واز لەکارەکەی دەهێنێت. مامۆستاکەی پێی راگەیاند کە نابێت وازبهێنیت. بۆ سەلماندنی ئەوەی کەوا ئەو وێنەکێشێکی باشە: داوای لێکرد هەمان تابلۆ بکێشێتەوە و بەڵام لەجیاتی ئەوەی لەژێرەوە بنوسێت " ئەوەی هەڵەیەکی دۆزیەوە دەستنیشانی شوێنی هەڵەکە بکات" بنوسێت، "ئەوەی هەڵەیەکی دۆزیەوە بەو فڵچەیەی ژێرەوە چارەسەری بکات". تابلۆکەی بردەوە بازاڕ و کە ئێوارە گەڕایەوە، ئەوجارە تابلۆکەی هەر وەک خۆی بوو. یەک کەس دەستکاری نەکردبوو.


کەس ئیدعای ئەوە نەکات کە زمانی ئینگلیزی/عەرەبی/فەڕەنسی/ئیسپانی/...هتد. دەزانێت!