کەڵەشێرە مافخوراوەکان

ئەسپێکی نەخۆش لەسەرە مەرگە. خاوەنەکەی دکتۆری بیطری دەهێنێە سەری بۆ ئەوەی بزانێت ئەسپەکەی چیەتی. دوای پشکنین، دکتۆر بە کابرا ئەڵێت؛ ئەسپەکە توشی جۆرێک لە بەکتریای کوشندە بووە و بە دڵنیایەوە ئەگەر هەتا سبەی وەک ئێستا نەمرێت، دەبێت بیکوژی و لەو عەزابە ڕزگاری بکەیت.


کەڵەشێر گوێی لەدکتۆر دەبێت، ڕادەکاتە بن گوێی ئەسپەکەو هانی دەدات هەتا هەستێتەوە. بەدرێژایی رۆژ و شەوەکە لەبن گوێی ئەسپە دەخوینێت و بۆی دووبارە دەکاتەوە کەوا ئەگەر هەڵنەستێتەوە دەکوژرێت. بەرە بەرە ئەسپەکە ورە دەداتە خۆی و هەڵدەستێتەوە.


خاوەنی ئەسپەکە کە دەبینێت ئەسپەکە لە کێڵگەیە و خەریکی گیا خواردنە، خەنی ئەبێت لەخۆشیان. بانگی خێزانی دەکات کەوا بەو بۆنەیەوە ئەبێت ئێوارە ئاهەنگێک ساز بکەن. بۆ ئەوەش؛ کەڵەشێرەکە سەربڕێت و بە سورکراوەیی ئامادەی بکات بۆ ئاهەنگەکە!


پەندی چیرۆکەکە: ڕۆژانە چەند کەس لە ئێمە وەک ئەو کەڵەشێرە دەبینە قوربانی چاکە و بیرۆکە جوانەکانمان؟! وەڵام: زۆربەمان!! سیستەمە نەخۆشەکان ڕاست دەکەینەوە، لەکۆتایی نەکەس بە کارەکەت دەزانێت نە کەسیش دەزانێت ئەو چاکسازیە بیرۆکەی تۆیە!! هەر سوردەکرێیەوە و دەخورێیت.

گلەیی بێت لە جەماعەتی سەرژمێری کە ئەو ٣٠ پرسیارە لە لیستی پرسیارەکانیان نیە