جیاوازی نێوان ئێستا و جاران


هەر دەلێن حکومەت خراپە! فەرموون یەکیک لە چاکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببینن. پێش هاتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەلی کوردستانی باشوور سیسە و سیلمە و قژن بوو . لەسایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئیستا زۆربەی گەلی کوردستان عەرەبانەیەکی جوانی یەک تایەی بەپێش خۆی دایە و لە دواوەش تریانەکی هەورامی موعتەبەر و مەسرەفی حەلاقیشی لەکۆڵ کردینەوە.

بەرای ئیوە ئەگەر گەلی کوردستان برسی بێت، ئەو ریژە بەرزەی وەزنی زۆر و ورگ و کەچەلی و قەلەویە چیە؟ ئەو ریژە بەرزەی ژمارەی ئۆتۆمۆبیل چیە؟ بەدەگمەن مالێک لە کوردستان دەبینی سەیارەیەک یان دوو یان سێی نەبیت. ئەدی ژمارەی خانوو و رووبەری شارەکان؟ شار دەبینی لە کوردستان رووبەرەکەی ٢-٥ قات زیادی نەکردبیت؟ ئەو هەموو خانووە ٢ قات و ٣ قاتە چیە؟ لۆ زانیاریتان، بەس بەشەو پیاسەیەک بکە لەناو گەرەکەکان لۆت دەردەکەوی کەوای زۆربەی خەڵک قاتی دووەم و سێیەمی وەک دیکۆر دروستکردیە و هەر کەسی تیدا ناژی.

حکومەتێکی چاکە بەراستی! ئیمەی هەموو تووشی وەزن زۆری و کەللە بریسکانەوە کرد. هەر یەکێک لە ئیمە دوو هەفتە نان نەخوین هیچمان لینایەت ئەوەندەمان چەوری کۆکردیتەوە....هههه

هەمووشی لە ئەساس چاکەی ئەمریکایە. ئەگەر ئەمریکا ئیمەی نەپارستبا و ئەو قەوارەی لۆ دروستنەکردباین، ئیستا قەوارەی ورگ و مرگمان ئەوها جوان و گەورەو کەشخە نەدەبوو...ههههه

لینکی پۆست

کارەساتی خوێندنی ئاینی لە کوردستان