بە سانایی: جیاوازی نێوان سەرمایەداری، سۆشیالیزم، کۆمیونیزم، فاشیزم، ثیۆکراسی و دەرەبەگایەتی چیە؟
سەرمایەداری: تۆ پۆستێک لە لینکدئین دەکەیت، ئەگەر خەڵک حەزیان لە پۆستەکەت بێت، ئەوا لایکی دەکەن. ئەگەر نا پشتگوێی دەخەن. ٥ ملیۆن لایکت هەبێت، لێهاتووی خۆتە. ٥ لایکیشت نەبێت، کێشەی خۆتە. هیچ ڕێگریەک نیە بۆ زیادبوونی ژمارەی لایکەکان.
سۆشیالیزم: ئەو خەڵکەی کە لایکی زۆری بۆ دێت و بەناوبانگن، ڕێژەیەکی دیاریکراو لە لایکەکانیان دەبەخشن و دابەش دەکرێن بەسەر ئەوانەی کە کەمتر بەناوبانگن و پۆستی باشیان نووسیوە بەڵام خەڵک بە گوێرەی پێویست لایکی نەکردوون.
کۆمۆنیزم: هیچ دوگمەی لایک بۆ بەکارهێنەر نییە. تۆ وەڵامێک دەنووسیت و لینکدئین ژمارەیەکی دیاریکراو لە لایکی ئیجباری دەدات. گرنگ نییە وەڵامەکەت چەندە باش بێت یان خراپ.
فاشیزم: هەموو پۆستەکانت دەبێت ستایشی لینکدئین بکەن. ناتوانی هیچی دژی بنووسیت. تەنها بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لینکدئین مافی ئەوەی هەیە حوکم لەسەر وەڵامەکەت بدات و بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەو ژمارەی لایکەکان دیاری بکرێت.
تیۆکراسی: تەنها دەتوانیت پۆست لەسەر چەند بابەتێکی دیاریکراو بکەیت. ئەگەر ڕەخنە لە بابەتێکی دینی بگریت یان باسی هەر بابەتێکی تر بکەیت کە لەدەرەوەی پێناسی دینی بێت، ئەوە یەکسەر بلۆک دەکرێیت.
دەرەبەگایەتی/ئاغایەتی: باوک خاوەنی لینکدئینە و کوڕەکەشی دەبێتە کەسایەتی لینکدئینی بەناوبانگی داهاتوو. هەموان دەبێت لایکی پۆستەکانی بکەن یاخود نەکەن رەخنەی لێبگرن، هەرچەند بێ سودیش بن.