لە ساڵی ١٩٥٨، کاک ماوی زۆر ژیر و بەتوانای ڕێبەری چین بڕیاریدا چۆلەکە لە چین لەناوببردریت لەبەر ئەوەی چۆلەکەکان دان و گەنمی جوتیارانیان دەخوارد دوای ئەوەی روویان دەکرد یاخود دایاندەنا بۆ شەنە. ئەوەش ڕیگر بوو لە شۆرشی کشتوکاڵی و پیشەسازی بەزۆر سەپیندراوی ئەو سەرکردەیە.
لە نیوان ساڵانی ١٩٥٨-١٩٦٢ ، ٢ ملیار چۆلەکە لە چین لەناوبردران. لەگشت شوینەکان نەیاندەهیشت چۆلەکەی فەقیر بنیشیت هەتا هیلاک دەبوو و دەمرد. چەندین ریگەی درندانەیان دژی ئەو چۆلەکانە گرتەبەر. هەتا بە نزیکی گەیشتنە ئەوەی بڵین چۆلەکە لە چین نەما.
بەس راوەستن و تەمەشابکەن سروشت چۆن تۆلەی لێکردنەوە. بەهۆی ئەو بریارە گەمژەیە و ئەو زولمە میژووییە، لە نیوان ٢٠-٤٠ ملیۆن چینی لەبرسان مردن. هۆکارەکەشی نەمانی چۆلەکە بوو، چونکە چۆلەکەکان کوللە و میرولە سنوکیسەڵە و ئەنواع و ئەشکال حەشەراتی ناو کێلگەکانیان دەخوارد و بەلانسیان هەتا حەدێک پاراستبوو. کە نەمان، ئیتر چی ئافاتی کشتوکالیە رووی لەچین کرد و عەشتەبای خوایان لە کیلگەکان پێهەڵنەدەگیراوە. دەبخۆن دەی! ئیمە لەکۆیە دەڵیین: ساواری ناخۆی لە قولقوڵەی؟!!
ناچار بوون ئەوجارە چۆلەکەکان بهیننەوە و کاتیکی زۆری خایاند هەتا توانیان ئەو کارە بکەن. زۆریک لە شارەزایان هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی چین لە ٦٠ ەکان و ٧٠ کانی سەدەی رابردوو بۆ ئەو بریارە گەمژەی گەمژەترین سەرۆکی چین دەگەریننەوە.
in Posts