جیهان بەیەکەوە دەبەستمەوە

باوکەکە هەوڵی خوێندنەوەی ڕۆژنامەی دەدا، بەڵام کوڕە گەنجەکەی لە هەراسانکردنی نەدەوەستا.

کاتێک باوکەکە لە کوڕەکەی بێزار بوو، پارچە کاغەزێکی لە ڕۆژنامەکەدا بڕییەوە کە نەخشەی جیهانی تێدابوو، و کردی بە پارچەی بچووک. داوای لێکرد پارچەکان لێکداتەوە..

بەڵام پانزە خولەکی نەبرد تا کوڕەکە گەڕایەوە بۆ لای و ئەویش نەخشەکەی ڕێکخستەوە!

باوکەکە بە سەرسوڕمانەوە پرسی:

ئایا دایکت فێری جوگرافیای کردوویت؟

منداڵەکە وەڵامی دایەوە:

- نەخێر.. بەڵام لە دیوەکەی تری کاغەزەکەدا وێنەی مرۆڤێک هەبوو، کاتێک پارچەکانی مرۆڤم لێکدەدەمەوە.. پارچەکانی جیهان بەیەکەوە دەبەستمەوە. هیچ جیاوازیەک نابینم لەنێوان لێکدانی یەکێک لە دیوەکان...»

دەربڕینێکی بێ خۆ ئامادەکردن بوو؛ بەڵام وتەی کوڕەکە دەستەواژەیەکی جوان بوو بە مانایەکی قووڵەوە

لینکی پۆست

ئەوانەی خۆیان بە موسەقەف دەزانن