جودیت پۆلگار

پاڵەوانە پیاوەکانی شەترەنج دەیانگوت: ژنەکان گەمژە و لاواز و بێ هیوان.


گاری کاسپارۆڤ دەڵێت: پێویستە ژنان واز لە شەترەنج بهێنن و خەریکی منداڵ بەخێوکردن بن. لە چاوپێکەوتنێکی دیکەی خۆیدا باسی لەوە کردووە کە ژنان لە شەترەنجدا لاوازن و ئەرکی سەرشانی خۆیانە پشتگیری مێردەکانیان بکەن. بۆبی فیشەر، پاڵەوانی جیهانی ئەمریکا، ١٩٦١: هەموو ئافرەتان لاوازن. بە بەراورد بە پیاوان گەمژەن. هەر یارییەک بەرامبەر هەر پیاوێک بێت دەدۆڕێن. لە جیهاندا یەک ژن نییە کە من بە یەک جوڵە لە بەرامبەریدا سەرنەکەوم.


بەڵام جودیت پۆلگاری هەنگاری تەقڵەی بە هەموان لێدا 😂😂


پۆلگار تاکە ژنە کە یاری بەرامبەر چەندین یاریزانی ژمارە یەک لە جیهاندا بردبێتەوە، هەروەها لە ١١ پاڵەوانی پیاوی ئێستا یان پێشووی جیهانی لە شەترەنجێکی خێرا یان کلاسیکدا بردووەتەوە. ئەوانیش: ماگنوس کارلسن، ئەناتۆلی کارپۆڤ، گاری کاسپارۆڤ، ڤلادیمێر کرامنیک، بۆریس سپاسسکی، ڤاسیلی سمیسلۆڤ، ڤێسێلین تۆپالۆڤ، ڤیسواناتان ئاناند، ڕوسلان پۆنۆماریۆڤ، ئەلێکساندەر خەلیفمان و ڕوستەم کاسیمدژانۆڤ.

کێکە سوتاوەکەی دایکم